وڵاتانی ئەسكەندەناڤیا

وڵاتانی ئەسكەندەناڤیا

وڵاتانی نیمچە دوورگەی ئەسكەندەناڤیا بریتین لە: نەرویج (NO)سوید (SE)فینلاند (FI) دانیمارك (DK) بەو ناوە ناونراوە چونكە زەوییەكانی دەكەوێتە ناوچەیەكی جوگرافی لە شێوەی نیمچە دوورگەیەك لە باكووری ئەوروپا، كە پێی دەگوترێت نیمچە دوورگەی سكاندیناڤیا، وڵاتانی ئەسكەندەناڤیا بریتین لە: نەرویج NO سوید SE دانیمارك DK، ئەو ناوەی لێنراوە چونكە یەك میراتی مێژوویی و زمانەوانیی هاوبەشی هەبووە و پێیان دەگوترا ڤایكینگ، زمانەكانی ئەم وڵاتانە یەك ڕەچەڵەكن و بە كەمێك ڕاهێنان گەلانی ئەم سێ وڵاتە دەتوانن لە یەكتر تێبگەن، سەبارەت بە زمانی فینلاندیش جیاوازە لەوان، بۆیە فینلاند FI بە یەكێك لە وڵاتانی ئەسكەندەناڤیا نازانرێت، هەرچەندە دەكەوێتە ناو نیمچە دوورگەی ئەسكەندەناڤیاوە، ئەگەر سێ وڵاتی ئەسكەندەناڤیا نەرویج زیاد بكەن NO سوید   دانیمارك DK + فینلاند FI + ئایسلەندا IS ئەوا پێیان دەوترێت وڵاتانی باكوور، كەشوهەوایەكی سارد و بەفراویی هاوشێوەی هاوبەشیان هەیە و دەكرێت بەرەبەیانی باكوور (نۆرس لایتس) ببینرێت، هەروەها ئەم وڵاتانە بە خاوەنی زۆرترین داهات و زۆرترین پەروەردە و باشترین ژیان و بەختەوەری لە ئەوروپا و جیهان دادەنرێت.

 

Top