پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی ئۆسكاری ساڵی 2024

پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی ئۆسكاری ساڵی 2024

هەردوو فیلمی باربی و ئۆپنهایمەر کە داهاتیان 2.4 ملیار دۆلار بووە و دیاردەیەک بوون کە لەلایەن تۆڕەکانی سۆشیال میدیاوە ناویان لێناوە “باربنهایمەر” بۆ ئەوەی هاوکات بێت لەگەڵ بڵاوکردنەوەیان لە سینەماکان، سەركەوتنی بەرچاویان بەدەستهێنا بۆ پاڵێوراون بۆ نزیکەی 12خەڵاتی ئۆسکار.

باربی و ئۆپنهایمەر كۆمەڵێك داهاتیان 2.4 ملیار دۆلار بووە و دیاردەیەك بوون كە لەلایەن تۆڕەكانی سۆشیال میدیاوە ناویان لێناوە (باربنهایمەر) بۆ ئەوەی هاوكات بێت لەگەڵ بڵاوكردنەوەیان لە سینەماكان، پاڵێوراون بۆ نزیكەی 12خەڵاتی ئۆسكار.

پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی ئۆسكاری ساڵی 2024

نووسەری ماڵپەڕی دەدلاین (پیت هامۆند) لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، گوتی: ساڵی ئەو دوو فیلمەیە و چاوەڕوان دەكرێت زاڵبن بەسەر زۆربەی خەڵاتەكاندا، فیلمەكەی كریستوفر نۆلان كە باس لە ژیاننامەی داهێنەری بۆمبی ئەتۆمی دەكات، شانسێكی زۆری هەیە بۆ وەرگرتنی پشكی شێری پاڵێوراوان دوای بردنەوەی پێنج خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، سەبارەت بە فیلمەكەی گرێتا گێرڤیگ كە باس لە بووكە شووشە پلاستیكییە بەناوبانگەكە دەكات، كە ڕادەی ڕق و كینە لە دژی ژنان لە جیهانی ڕاستەقینەدا دەدۆزێتەوە، هەوڵ دەدات توانای خۆی بسەلمێنێت، كە دەستكەوتە بازرگانییەكەی لە بۆكس ئۆفیسدا بكاتە سەركەوتنێكی هۆلیوود.

هامۆند هەروەها رایگەیاند: بەگشتی فیلمە كۆمیدییەكان چانسی بەدەستهێنانی خەڵاتیان كەمترە لە فیلمە جدییەكان.

 ئاماژەی بەوەش كردووە كە لە جیهانی باربنهایمەردا بە ڕوونی ئۆپنهایمەر ئەو سوودەی هەیە، چونكە كارەكتەری جددیترە و پێدەچێت گرنگ بێت.

پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی ئۆسكاری ساڵی 2024

ساڵی خانمە دەرهێنەرەكانە

لە نێوان فیلمی (ئەناتۆمی دۆن شووت) لە نووسینی جەستن تریر، (باربی) لە دەرهێنەر گرێتا گێرڤیگ و فیلمی (ژیانی ڕابردوو) كە فیلمێكی كۆری-ئەمریكییە لە نووسینی سێلین سۆنگ، پێشبڕكێی خەڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلم دەكەن و دەتوانێت سێ بەرهەم لە دەرهێنانی ژنان لەخۆبگرێت، كە یەكەم خەڵاتە لە مێژووی ئەم خەڵاتانەدا.

بە درێژایی 95 ساڵی خەڵاتی ئۆسكار كە لەمێژە ڕەخنەی زۆری لێدەگیرێت بەهۆی نەبوونی هەمەچەشنی، تەنیا 19 فیلمی درێژ لەلایەن دەرهێنەری ژنەوە پاڵێوراون بۆ دیارترین خەڵات.

هامۆند دەڵێت: ڕەنگە ئەمە گرنگترین ساڵ بێت بۆ خانمان لە كێبڕكێی باشترین فیلمدا سەبارەت بە بەشی باشترین دەرهێنەر، لەبەر ڕۆشنایی ڕكابەرییە توندەكەی نێوان پیاوان، بەتایبەتی كریستوفر نۆلان و مارتن سكۆرسێزی و برادلی كوپەر، پێدەچێت گریتا گێرڤیگ زۆرترین ئەگەری پێشكەوتن بەدەست بهێنێت لە نێو ژناندا، لەكاتێكدا كاندیدكردنی جەستن تریر، ئەگەر ڕوو بدات، دەنگێكی گەورە دروست دەكات.

پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی ئۆسكاری ساڵی 2024

لە بەشی باشترین ئەكتەردا، پێدەچێت خەڵاتەكە بابەتی دووانەیەك بێت لە نێوان ئیما ستۆن كە ڕۆڵی وەشانی مێینەی فرانكنشتاین لە فیلمی (شتە هەژارەكان) و لیلی گلادستۆن كە ڕۆڵی لە فیلمی (بكوژانی مانگی گوڵ) دەگێڕێت، ڕۆڵی هیندییەكی ئەمریكی كە لە نەوتدا سامانێكی بەدەست هێنا، ڕووبەڕووی زنجیرەیەك كوشتن لە هۆزی ڕەسەنی ئەمریكیی خۆی دەبێتەوە.

بڕیار وایە نەوەد و شەشەمین مەراسیمی خەڵاتی ئۆسكار لە 10ی ئازاردا بەڕێوەدەچێت.

پاڵێوراوان بۆ باشترین فیلم:

 

American Fiction

Anatomy of a Fall

Barbie

The Holdovers

Killers of the Flower Moon

Maestro

Oppenheimer

Past Lives

Poor Things

Zone of Interest

پاڵێوراوان بۆ باشترین دەرهێنەر:

Justine Triet، Anatomy of a Fall

Martin Scorsese، Killers of the Flower Moon

Christopher Nolan، Oppenheimer

Yorgos Lanthimos، Poor Things

Jonathan Glazer، The Zone of Interest

 

پاڵێوراوان بۆ باشترین ئەكتەر پیاو:

: Bradley Cooper، Maestro

Colman Domingo، Rustin

Paul Giamatti، The Holdovers

Cillian Murphy، Oppenheimer

Jeffrey Wright، American Fiction

 

پاڵێوراوان بۆ باشترین ئەكتەر ئافرەت:

Annette Bening، Nyad

Lily Gladstone، Killers of the Flower Moon

Sandra Hüller، Anatomy of a Fall

Carey Mulligan، Maestro

Emma Stone، Poor Things

Top