لە ئەنجامی تەقەکردن لە میترۆی نیویۆرک شەش کەس برینداربوون

بەشی ئاگرکوژێنەوە لە شارێکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی تەقەکردن لە میترۆی نیویۆرک شەش کەس برینداربوون و باری یەکێکیشیان ناجێگیرە".
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، یەک یان دوو چەکدار تەقەیان لە سەرنشینەکان کردووە کە لە وێستگەی میترۆی شەقامی برۆنکس چاوەڕێیان دەکرد".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک ڕایگەیاند: "بەهۆی تەقەکردنەوە شەش کەس برینداربوون، باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە، چوار کەسیش بە سەختی بریندار بوون و کەسی شەشەمیش برینێکی سوکی هەیە".
گوڵان: سەردار خەلیل