گەشەی بەهای پشکەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەوروپا

گەشەی بەهای پشکەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەوروپا

 پێوەرە سەرەکییەکانی بازاڕەکانی بۆرسەی وڵاتانی ئەوروپا بە ڕەوتێکی بەرزبوونەوە دەستیان بە مامەڵەکانیان کرد.

لەم ڕووەوە پێوەرەکانی "یۆرۆ ستۆکس ٦٠٠" بە ڕێژەی لەسەدا ٠.٣ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٨٦.٢ یەکە.

پێوەرەکانی "Dex 40"ی بۆرسەی ئەڵمانیا بەڕێژەی 0.3% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 16975 یەکە و پێوەرەکانی "FTS 100"ی بۆرسەی لەندەن بەڕێژەی 0.1% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 7576 یەکە.

هەروەها پێوەرەکانی "MIB 30"ی بۆرسەی ئیتاڵیا بەڕێژەی 0.9% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 31 هەزار و 349 یەکە و پێوەرەکانی "IBEX 35"ی بۆرسەی ئیسپانیا بەڕێژەی 0.6% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9 هەزار و 952 یەکە.

لە لایەکی دیکەوە پێوەرەکانی "کێکی ٤٠"ی بازاڕی بۆرسەی فەرەنساش بە ڕێژەی ٠.٣% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧٦٧١ خاڵ.

هەروەها ڕێژەی یەکسانی یۆرۆ/دۆلار لە ئاستی 1.0790 یەکەدایە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top