(لیلی گلادستۆن) یەكەم ئافرەتی ڕەسەنی ئەمریكی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەست هێنا

(لیلی گلادستۆن) یەكەم ئافرەتی ڕەسەنی ئەمریكی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەست هێنا

خانمە ئەكتەر لیلی گلادستۆن لە ئاهەنگی گۆڵدن گڵۆبدا درەوشایەوە، دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین ئەكتەری بەدەست هێنا بە ڕۆڵی لە فیلمی (بكوژانی گوڵی مانگ) كە لە دەرهێنانی مارتن سكۆرسیزی ئەمریكییە.

گلادستۆن بووە یەكەم كەس لە دانیشتووانە ڕەسەنەكانی باكووری ئەمریكا كە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەست هێناوە، لە نواندنی ڕۆڵی ئافرەتێكی ئۆسایجی لە ئۆكلاهۆما، كە بەدەست هاوسەرگیرییەكی سەخت و ئاڵۆزەوە دەناڵێنێت لەگەڵ (ئێرنست بورخارت) كە لیۆناردۆ دیكاپریۆ ڕۆڵەكەی دەگێڕێت، لە هەمان كاتدا ئەویش پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، بەڵام (سیلیان مێرفی) كە خەڵاتەكەی بەدەستهێنا لە ڕۆڵی ئۆپنهایمەر.

(لیلی گلادستۆن) یەكەم ئافرەتی ڕەسەنی ئەمریكی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەست هێنا

لە میانەی ئاهەنگی ساڵانەی٨١ خەڵاتەكانی گۆڵدن كلۆب كە لە شاری بێڤەرلی هیڵز گلادستۆن بەڕێوە چوو، لیلی دوای سەركەوتنەكە گوتی: «ئەمە سەركەوتنێكی مێژووییە، تەنیا پەیوەندیی بە منەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە هەموو خوشكە جوانەكانمەوە هەیە، ئەمە بۆ هەموو منداڵێكی بچووكە، هەموو منداڵێكی بچووكی شار، هەموو منداڵێكی بچووكی ڕەسەن كە خەونێكی هەیە، و خۆی وەك ئەكتەر دەبینێت، خۆمان چیرۆكەكانمان بە زمانی ڕەسەنی خۆمان دەگێڕینەوە».

(لیلی گلادستۆن) یەكەم ئافرەتی ڕەسەنی ئەمریكی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەست هێنا

لە ئاهەنگەكەدا گلادستۆن قسەكانی بە زمانی نیتسیتابی دەست پێكرد، ئەو زمانەی نیتسیتابیەكان قسەی پێدەكەن، كە ئێستا لە دەشتەكانی باكووری ڕۆژئاوای ئەمریكای باكوور دەژین، دواتر بە زمانی ئینگلیزی گوتی: «تازە كەمێك باسی زمانی بلاكفیتم كردووە (نیتسیتاپی) كۆمەڵگە جوانەكە، ئەو نەتەوەیەی كە پەروەردەی كردم، كە هانی دام بەردەوام بم و ئەنجامی بدەم».

گلادستۆن درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی: «من لێرەم لەگەڵ دایكم، كە هەرچەندە بلاكڤیت نییە، بەڵام ماندوونەناسانە كار دەكات بۆ ئەوەی زمانەكەمان بخاتە ناو پۆلەكانی خوێندن، بۆیە مامۆستایەكی زمانم هەبوو تا گەورە بووم، زۆر سوپاسگوزارم كە دەتوانم تەنانەت كەمێك بە زمانەكەم قسە بكەم.»

Top