مارك رۆفالۆ لە ڕێڕەوی ناوداران لە هۆڵیوود ئەستێرەیەكی پێبەخشرا

مارك رۆفالۆ لە ڕێڕەوی ناوداران لە هۆڵیوود ئەستێرەیەكی پێبەخشرا

مارك رۆفالۆ ئەكتەر و دەرهێنەر و سینارێستی دیاری ئەمریكی,لە ڕێڕەوی ناوداران لە هۆڵیوودی ئەمریكا ئەستێرەیەكی پێبەخشرا و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هاوڕێیانی لە ڕێورەسمی بەخشینی ئەستێرەكە ئامادەبوون .

مارك رۆفالۆ لە ڕێڕەوی ناوداران لە هۆڵیوود ئەستێرەیەكی پێبەخشرا

لەكاتی بەخشینی ئەستێرەكە پاڵەوانانی فیلمی سینەمایی(13 Going on 30) مارك رۆفالۆی تەمەن 56ساڵ و خانمە ئەستێرەی دیاری ئەمریكی (جنێفەر گارنەر) دووبارە بەیەك گەیشتنەوەو ئاهەنگی سەركەوتنیان گێڕا و هەردووكیان هەمان سەمای نێو فیلمەكەیان دووبارە كردەوە كە لەساڵی 2004 نمایش كرا,كە ئەمەش بووە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەواڵی ڕۆژنامە جیهانییەكان .

مارك رۆفالۆ لە ڕێڕەوی ناوداران لە هۆڵیوود ئەستێرەیەكی پێبەخشرا

لەبارەی وەرگرتنی ئەستێرەكەیەوە (مارك رۆفالۆ) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕاگەیاند(زۆر سوپاس بۆ ئێوە,زۆر سوپاس بۆ ئێوە.ئەم ئەستێرەیە بە تەنها هی من نییە,بەڵكو بۆ هەموو ئەو كەسانەیە كە بەشێكن لە ژیانم).

مارك رۆفالۆ لە ڕێڕەوی ناوداران لە هۆڵیوود ئەستێرەیەكی پێبەخشرا

هەروەها لە ڕێورەسمەكەدا جیا لە جنێفەر گارنەر,سەن ریز كویجنی هاوژینی مارك رۆفالۆ و هەردوو منداڵەكانی بەناوەكانی(كین-بێلا)و ژمارەیەك هونەرمەند و هاوڕێیانی ئامادەی بەخشینی ئەستێرەكە بوون .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top