ســـەرۆك بـــارزانـــی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی توركیا دەكات
![ســـەرۆك بـــارزانـــی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی توركیا دەكات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240207180918_original_26.jpg )
ڕۆژی چوارشەممە 7ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یاشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز مەتین گوراك سوپاسالاری توركیا و بەڕێز عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی توركیا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و سەربازیی توركیا.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی تیرۆر و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان كرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەركردنی سەقامگیری و بووژانەوە و كاری هاوبەشی نێوانیان.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و پێشڤەچوونی ئەو پەیوەندییانە تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
![ســـەرۆك بـــارزانـــی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی توركیا دەكات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240207180944_big_770x552_22.jpg )
![ســـەرۆك بـــارزانـــی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی توركیا دەكات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240207181002_big_770x552_8.jpg )