نــێــچـــيرڤــــان بـــارزانـــى پيرۆزبايى له يه‌كگرتووى ئيسلامیی كوردستان ده‌كات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەمینداری ئەو حیزبە دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، ئه‌منيدارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پيرۆزبايى يادى 30 ساڵه‌ى راگه‌ياندنى يه‌كگرتووى له به‌ڕێزيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو كرد".
هەروەها ئەوەش هاتووە، نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ یەکگرتوو خواستووە و رۆڵى ئەو حیزبەی له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا "به‌رز نرخاندووە".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لاى خۆيه‌وه، سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين سوپاس و پێزانينى خۆيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوويان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبایی نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست".
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە 6-2-1994 دامەزراوە، هەر لە سەرەتاوە وەکو حیزبێکی ئیسلامیی میانڕەو خۆی ناساندووە و لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەشداری کارای هەبووە.