ســەرۆکــی حـکــومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستێکی نەتەوەیی و گرنگی نواند .

ســەرۆکــی حـکــومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستێکی نەتەوەیی و گرنگی نواند .

هەروەک ئاگادارین لەم دواییانەدا سوپای پازداران ی ئێران بە دڕۆن ئامانجی خۆیان پێکا لە هەولێری پایتەخت، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازتر و بێ ویژدانتر کە خەڵکی سڤیل و بێ تاوان بوونە قوربانی .
هەولێری پایتەخت بە حوکمی شارێکی ئارام و سەرنج ڕاکێشە و بووەتە سەنتەری بازرگانی بۆ ووڵاتان بۆیە هەوڵی داگیرکردنی دەدرێت و چاویان لەسەریەتی .
لە چوارچێوەی کارەکانی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی (داڤۆس) کە تیایدا سەرۆک وەزیرانی کوردستان و عێڕاق تیایدا بەژدار بوون بڕیار بوو دوای تەواو بوونی کۆڕبەندەکە دیداریان هەبێت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بەڵام سەرۆک وەزیران وەکو ناڕەزایەتیەک بەرانبەر بەو کارە قێزەون و تیرۆرستیەی بەرانبەر هەولێر کردیان ڕەتی کردەوە چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئێران بکەوێت، ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران دڵخۆشکەر بوو بۆ خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان و بگرە بۆ ووڵاتانیش، لە هەمان کاتدا خەڵکی بە ئومێدەوە لە بڕیارەکە دەڕوانن و چاوەڕێ دەکەن حکومەت و ووڵاتانیش هەڵوێستی توند بنوێنن بەرانبەر ئێران بۆ ئەوەی چیتر ئێران یان هەر ووڵاتێکی تر بوێری ئەوەی نەبێت چاوی داگیرکردنی هەرێم ی کوردستانی هەبێت .
ڕەت کردنەوەی دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەلایەن سەرۆکی حکومەت کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ ئێران و خۆیان بە بچووکی دەبینن لە ئاست ووڵاتان .
لەگەڵ ئەوەشدا گشت چین و توێژێک و مامۆستا و کاربەدەستەکان بە ڕژانە سەر شەقام پشتگیری بڕیارەکەی سەرۆک ی حکومەتیان کرد و بە توندی بەرپەرچی کارە تیرۆرستیەکەی ووڵاتی ئێرانیان دایەوە .
عێڕاق پێویستە سنوورێک دابنێت بۆ ئێران بۆ ئەوەی سەروەری خاکی خۆی تەواو پارێزراو بێت چاوی داگیرکردنیان نەبێت بۆ بستێک خاکی .
لە سۆشیاڵ میدیا دەبینین ڕۆژانە خەڵکی ئاسایی و بازرگانەکان بایکۆتی کڕین و بەکاربردنی کاڵای ئێرانی دەکەن ئەوەش وەکو پەیام و کاردانەوەیەکی توندە بۆ ئێران.
هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە داخستنی کۆنسوڵخانە و خاڵە سنوریەکانی ئێران چارەسەری کێشەکان دەکات .
پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان هەڵوێستی توند بنوێنن و هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە ڕاشکاوانە ئاشکرا بکەن و بۆ ئەوەی چیتر ئێران بە بیانو و پاساو هێنانەوە ئامانجی خۆیان نەپێکن و سنوورێک بۆ دەست درێژی و تاوانە نەگریسەکانیان دابنێن .
سەرەڕای ئەو کارە تیرۆرستیەی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە کە تاوانەکەی بشارێتەوە و خۆی لێ دەربازبکات بە پێدانی هەندێک پاساو بۆ ئەوەی خۆی بێتاوان لە قەڵەم بدات لەبەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان .

Top