گەلێکى بوێر و خۆڕاگر بەرامبەر دوژمنانى ستەمکارو دڕندە

گەلێکى بوێر و خۆڕاگر بەرامبەر دوژمنانى ستەمکارو دڕندە

كاتێك باسی ئازایەتی و بەهێزی و خۆڕاگری و فیداكاری دەكرێت لە پێناو ئازادی و سەربەستی نەتەوە و نیشتیمان ئەستەمە هیچ گەل و نەتەوەیەكی ناوچەكە و جیهان هەبێ كە وەك گەلی كورد خۆشەویستی بۆ خاكەكەی هەبوو بێ و نەبەزانە و بوێرانە بەرامبەر دوژمنانێك كە هەموو جۆرە چەكێكی كوشندە و وێرانكەر بوەستێتەوە و كۆڵنەدات ، بەتایبەتی ئەگەر هەڵوەستە لە سەر ئەو خۆراگرییەی باشووری كوردستان لە مێژووی خەباتی پێشمەرگایەتی دوێنی و ئەمڕۆی شارستانی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری بكەین دژی هەموو ئەو پیلانگێریانەی كە نەیارانی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیش لەدژی جێبەجێان كردووە ، كاردانەوە و بیرباوەر وهەڵوێستێكی بەرزە لەرووی خەباتی بێوچانی گەلیی كورد لە پێناو هەرمان وسەربەست ژین و بۆ هەتا هەتایە لە لاپەرەكانی مێژووی بە شانازی وسەروەری وەك ئەستێرەیەكی گەش دەدرەوشێتەوە .
گەلەكەمان ئەو راستییە دەزانێ كە كە دوژمنان و نەیارانی ئەم گەل و قەوارەیە بەو هەموو پەڵاماردان و جەنگە دەروونییەی لەگەڵماندا دەیكەن، مەرامیان ئەوەیە خەڵك لە حكوومەتی خۆیان بێنە دەنگ و قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێتەوە، بەڵام خەیاڵیان خاوە، گەلی كورد زۆر لەوە هۆشیارتر و ژیرترە كە ژێردەستەیی و كۆیلایەتی هەڵبژێرێ، بۆیە خەڵك لەو روانگەیەوە و بە لێڕادیتنەوە گلەییەكان ئاراستەی حكوومەتەكەیان دەكەن، باشیش دەزانن خەتایەكە هەمووی لە بەغدایە، دەشزانن عێراق وڵاتێكە نە سەروەریی هەیە و نە یاسا، نە باوەری بە دەستوور و مافەرەواكانی گەلی كوردە هەر كاتیش بۆی ڕەخسا بێت هەوڵی داوە بە ئاگرو ئاسن شتێك بە ناوی كورد و كوردستان ناهێڵێت.
زۆر لەمێژە و ماوە بە ماوە نەیارانی ئەم گەلە ئازادیخواز و ئاشتیخواز و مرۆڤدۆستە بە هەموو جۆرە سیناریۆ و چەكێك تاقی دەكەنەوە ، بەڵام هەمووكات گەلی كورد لەهەرێمی كوردستان ، توانیویانە كە ڕووبەڕووی سەختترین هەڵمەتی شەڕفڕۆشی و ئازاردان و گەمارۆدان بە بەرچاوی هەموو وڵاتانی ناوچەكە و دوونیا ببێتەوە ، بەتایبەتی كە ئەگەر ئاماژە بەو هێرش و پەڵاماردانە تیرۆریستی و دڕندانەیەی ڕژێمی ئێران بكەین كە چەند ساڵێكە بە پاساوی جۆراجۆر دەیكاتە سەر هەرێمی كوردستان بەڕێگەی درۆنبارانكردن و مووشەكی بالسیتك و هەموو بەرژوەندییە ئابووری و ستراتیژیەكی و گەشتیاریی و ئاوەدانییەكانی دەدرێت و بەو هۆیەوە خەڵكی سڤیل و منداڵی ساوا و بێتاوانی كورد بە بیانووی بێ بنەما شەهید وبریندار دەكرێن، دەسەڵاتدارانی فاشیزمی بەغدا وەك كارتێكی فشار و چەكێك نان و قووتی خەڵكی كوردستان دەبڕن .
هەڵبەتە ناكرێت ئاماژە و هەڵوەستە لە سەر خەڵكانێك كە تەنها ناوی كوردبوون وكوردستانی بوونیان هەڵگرتووە بەڵام لە ناوەڕۆكدا لە دوژمنان ونەیاران ڕق هەڵگرترن بەرامبەر بە خاك و گەلەكیان و بەكرێگیراو و سیخوری دوژمنانن بوونەتە چاوساغ و هەندێك جاریش پشتگیری هەنگاووە دوژمنكارییەكانی نەیارانمان دەكەن ، بەڵام رۆژ بە رۆژ خەڵكی كوردستان زیاتر لەمەرام دوژمنان وبەكرێگیراوان تێگەیتشووە ، بۆیە ، بەهێز و خۆراگرانە لە پاڵ حكوومەت و پشتیوانكردنی قەوارە و ئاڵاكەیان وەستاونەتەوە و ئەوەش دەزانن كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، حكوومەتی هەموو كوردستانیانە بە بێ جیاوازی و ئەویش لەهەمان سەنگەری گەلەكەماندایە ، ئەوەش روونە كە بە بێ بوونی قەوارەی كوردستان و حكووومەتەكەی ، بێ بونی خەسڵەتی كوردستانبیوون ، ئێمەی كورد خاوەن هیچ شكۆ و هێزێك نابین ،
هەر ئەوە هەڵوەستە خۆراگڕی و جوانمێرانە گەلی كوردستانە وایكردووە، تا حكوومەتی كوردستانیش بەڕێگەی كارتی هێزی نەرمی سیاسی و دیپلۆماسی چ لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەیی ونێودەوڵەتی گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەڕلە پێناو پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان لەلایەك لایەكی تریش چەسپاندنی مافەرەواكانی و بەرەپێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كورد و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو تا ئێش و ئازارەكانی گەلی ستەمدیدە كەمتر بێ یان هەر بنبڕ بێت. هەر ئەم خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵاینەی گەلەكەمان و پشتیوانی بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان هەروەها ئاسان نییە ، بەڵكوو گەلەكەمان ئەزموونی زۆر سەخت و ناخۆش و خوێناوی و پڕ كارەساتی لەگەڵ دەسەڵاتدارە ستەمكارە یەك ل لەدوای یەكەكانی عێراق بەدرێژایی مێژووی دوێنی و ئەمڕۆ بە سەر بردووە ، مێژووی ڕەشی پڕ تاوانكاری و ستەمكارییان ئەوەندە لە مێژ نییە تا هەروەها بەئاسانی فەرامۆشی بكەین .بۆیە، دەبێ دوژمنان و داگیركەران هەرگیز دڵیان بەوە خۆش نەبێت كاتێك خەڵكی كوردستان لە پێناو باشتركردنی رەوشی پێشكەوتن وەڵات و باشتربوونی بژێوی و ئابووریی كوردستان ، پێیان وابێت كە پشت لە حكوومەت و قەوارەكەی دەكەن و بۆ ناحەزان بە جێدێڵن و لە هەمانكاتیشدا حزب ولایەنە كوردستانییەكانیش ناكرێت لە پێناو بەرژوەندی حیزبی زیان بە بەرژوەندی نیشتیمانی و كۆمەڵایەتی و نەتەوەییمان بە سوودی ناحەزانی كورد وكوردستان بگەێنن ، چونكە حكوومەتی كوردستان ، حكوومەتی خەڵكی كوردستانە و بە پرۆسەیەكی دیموكراسی پێكهاتووە و بەرهەمی رەنج و خوێن و فرمێسك و ماندووبوونی دەیان ساڵەی گەلێكی ئازا و بەجەرگ و قوربانیدەر و ئازادیخوازە، و حكوومەتی كوردستان بە خاوەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەزانن و هەرگیز نایانەوێت بكەونە ژێر دەستی فاشی و ئەنفالچی و بكوژ و تیرۆریستانەوە.
بۆیە، ئەم بیروباوەرە كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەرییە بەرزەی زۆرینەی هەرە زۆری گەلەكەمان لە پشتگیری لە قەوارەكەی و حكوومەتەكەی، دوژمنان و ناحەزانی تووشی شۆك كردووە، هەر لەبەر ئەوەشە كە دەبێ لای حكوومەت و حزبەكانی ناو حكوومەتەوە زۆر بەرز بنرخێندرێت، چونكە ئەم ئیرادەیە و ئەم هەڵوێستە بەقەد هێزێكی سەربازیی گەورە و سەدان مووشەك و ددرۆن، ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.ئەگەر بمانەوێت لەسەر خاك و زێدی خۆمان بە سەربەرزی و ئازادی و كەرامەتەوە بژین، كە بە خوێن نەخشاندوومانە، پارێزگاریكردنی ئەركی هەر هەموو لایەنێكی كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەر و كوردێكی دڵسۆزە ، دەبێ تا دڵۆپی خوێن و هەناسەمان بەرگریی لێ بكەین و بپارێزین .

Top