ئەمریکا: 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکرابوو و 1 مووشەکی بالیستیکی حوسییەکانمان لەناوبرد

ئەمریکا: 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکرابوو و 1 مووشەکی بالیستیکی حوسییەکانمان لەناوبرد

 

سوپای ئەمەریکا لەناوبردنی 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراوە و 1 مووشەکی بالیستیکی حوسییەکانی یەمەن لەسەر ئاسمانی کەنداوی عەدەن ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالیستی دژە کەشتی کە لەلایەن حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن بەرەو کەنداوی عەدەن ئاراستە کرابوو، تێکشکێندرا و هەروەها سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانیش خرایە خوارەوە.

لەم ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێ نەکەوتۆتەوە.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و وێستگەیەکی کۆنترۆڵکردنی زەمینی و ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری یەکلایەنە لە چوارچێوەی "بەرگریکردن لە خۆ" لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە یەمەن خرانە خوارەوە و لەناوبران.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، دیاری کراوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە باسی لێوە دەکرێت "مەترسییەکی نزیک"ن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و کەشتییە دەریاییەکانی ناوچەکە لەو ناوچەیە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top