منداڵانی ئازیز(بێباوك) لە كێبڕكێی باشترین تابلۆ لە ئیمارات بەشداری دەكەن

منداڵانی ئازیز(بێباوك) لە كێبڕكێی باشترین تابلۆ لە ئیمارات بەشداری دەكەن

بەشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) به‌ هاوكاريى مانگی سووری ئیماراتی، كێبڕكێی وێنەكێشانی باشترین تابلۆ بۆ منداڵانی ئازیز(بێباوك) لە ئیمارات رێك دەخەن و هەموو پێداویستیییەكانی وێنەكێشانیشیان بۆ دابین دەكەن.
بەڕێز موحسین محەمەد ساڵح بەرپرسی یەكەی ئازیزان و بێهاوژینانی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گوتی: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاريى مانگی سووری ئیماراتی، كێبڕكێیەكی بۆ ئەو ئازیزانە رێكخستووە، كە خاوەنی بەهرەن لە وێنەكێشان لە هەر دوو رەگەز، لە یەكەی ئازیزان و بێهاوژینانی ئۆفیسی هەولێر رۆژی 23ی1ی2024 لە سەرۆكایەتیی دەزگا لە هەولێر، 30 منداڵی ئازیز بە 30 تابلۆ بەشدارن، رۆژی پێنج شەممە 25ی1ی2024) لە رێگەی فڕۆكەخانەوە تابلۆكان رەوانی ئیمارات دەكەین. لە پیشانگایەكی تایبەت بۆ فرۆشتن نمایش دەكرێن، پارەكەشی بە هەر نرخێك فرۆشرا، بۆ خاوەنی تابلۆكە واتە ئازیزەكە دەگەڕێتەوە، هەروەها بۆ یەكەمەكانی ئەو كێبڕكێیە گەشتێكی ئیماراتیان بۆ رێكدەخەن. ئەمەش پاڵپشتی و هاندانێكە بۆ ئەو منداڵانە بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە تواناكانی خۆیان بدەن".
ئەوەشی خستەڕوو كە بۆ هەر منداڵێك 32 دۆلاریان تەرخان كردووە، هەر ئازیزێك 12 ئایتم واتە 12 جۆری پێداویستیی وێنەكێشانیان بۆ دابین كراوە، لەوانە(ستاند، كانفاس، بۆیاخی نەوتی و زەیتی و ئاوی، لەگەڵ دەفتەری وێنە و قەڵم و فڵچە و... هتد) كە وەك هەدیە بەو ئازیزانە دراون.
بەپێی زانیارییەكان 30 منداڵی ئازیز لە ئۆفیسی هەولێر، 53 منداڵی ئازیزی دیكەش لە شوێنە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، واتە 83 ئازیز لەو كێبڕكییەدا بەشداری دەكەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانى، رۆژی 21ی1ی2024 لە هۆڵی ئۆفیسی گه‌رمیانی دەزگای خێرخوازیی بارزانى هه‌موو پێداویستییه‌كانی وێنه‌كێشانی بە سەر 26 منداڵی ئازیز (بێباوك) لە قه‌زاكانی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و كفری دابەش كرد. هەروەها لە سلێمانی و گوندی گرێزە پێداویستییه‌كانی وێنەكێشانەكان بە سەر ئازیزاندا دابەش كران.
ئەو چالاكییانە له‌ چوارچێوه‌ی بایه‌خدان به‌ تواناكانی ئازیزانە و دەزگای خێرخوازیی بارزانى جگە لە هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی و نەختێنە، پرۆژەی جۆراوجۆری بۆ پەرەپێدان بە تواناكانی منداڵانی ئازیز هەیە.

منداڵانی ئازیز(بێباوك) لە كێبڕكێی باشترین تابلۆ لە ئیمارات بەشداری دەكەن
منداڵانی ئازیز(بێباوك) لە كێبڕكێی باشترین تابلۆ لە ئیمارات بەشداری دەكەن
منداڵانی ئازیز(بێباوك) لە كێبڕكێی باشترین تابلۆ لە ئیمارات بەشداری دەكەن
Top