سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى گشتيى يۆنان كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى گشتيى يۆنان كرد


به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/31 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا وێڕاى به‌خێرهێنانى به‌ڕێز نيكۆلاوس ستێريوولاس كونسولى گشتيى نوێى يۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى لێكرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتيگرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى نوێى يۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى پشتگيريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و هيواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات.

تاوتوێكردنى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Top