ئیدریس بارزانی، هەوێنى ئاشتى، تەبایی ،سەركردەی رۆژە سەختەكان
شەهید ئیدریس بارزانی، جگە لە كاری حزبی و سیاسی خۆشەویستی جەماوەر بوو و هیچ كات خۆی لە خەڵك جودا نەدەكردنەوە خەمخۆر و دڵسۆز بوو و بە هەموو توانا تێدەكۆشا تا كێشە و گرفتەكان چارەسەر بكات و هیچ كات رێگەی نەدەدات بێ ئومێدی و سەختییەكان كار لە سەر روحییەتی خەبات و بەرخۆدان كورد وكوردستانییەكان بكات .کاریگهری رهوتی سهرکردایهتی کاک ئیدریس له ههموو رووه سیاسی و سهربازی و دیپلۆماسییهکانهوه ، ههرگیز پر ناکریتهوه . رۆڵی کاک ئیدریس له ناو پارتی دیموکراتى کوردستان و بزوتنهوهی رزگاریخوازی ، هینده کاریگهر بوو ، که ئهگهر مهرگی ناواده دهرفهتی بدایه ، ئیستا پارتی له رووی کاریگەرى سیاسی و دیپلۆماسی و جهماوهری و نهتهوهیی له کوێیه ، به بوونی کاک ئیدریس ، رێک پارتی دوو هیندهیئیستای دهبوو. سهرکردهکان دروست ناکرین ، له دایک دهبن . کاک ئیدریسی جوانهمهرگ ، جگه لهوهی که کوری بارزانی نهمر بوو ، بهلام بۆ خۆی ههلگری ههموو ئهو ئاکار و خهسلهتانه بوو ، که سهرکردهی له کهسانی دیکهی پێ جیا دهکرێتهوه. کهمن ئهو سهرکردانهی وهک شەهید ئیدریس بارزانییە ، توانیبیتیان خهسلهتی کاری دیپلۆماسی ، سیاسی ، جهماوهری ، سهربازی له یهک کاتتدا له خۆیاندا کۆبکهنهوه. له زۆریک لهوانهم بیستووه که لهگهل کاک ئیدریس کاریان کردووه ، یان بینیویانه ، ههموویان له سهر ئهوه کۆکن که کاک ئیدریس ، کێوێک بووه له وره ، له نهبهزین ، سهرجاوهی ئومید بۆ ئایندهی گهش ، ئهندازیاری ئاشتبوونهوهی نیشتیمانی. و هەمووكات بە گەشتبینی و هیواوە دەیروانییە دۆزی كورد وئایندەی گەلى كورد ..
شەهیدى سەرکردە ئیدریس بارزانی وەک مرۆڤێکی هاوچەرخ، خەونی سەربەخۆیی و بەدیهێنانی قەوارەیەکی کوردستانی لەخوێنیدا، لە قوڵایی باوەڕیدا، لە ئەندێشە و لە زەینیدا بوو، گیانی ئازدیخوازییو پەرۆشی بۆ سەربەخۆیی پاڵنەری خەبات و گیانفیدایی، خاوەنی بیرۆکە و دەستپێشخەری ئاشتی و بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان بوو، ئەو بە فیکریی نەتەوەیی و ئازادیخوازی بۆ دۆزیی ڕەوای گەلی کوردستانی دەڕوانی.
ئیدریس بارزانى ، پێشمەرگەیەكی بوێر و دڵسۆزی مستەفا بارزانی بووە و جیا لەوەی لە داستانە مەزنەكانی شۆڕشی ئەیلوول رۆڵی سەرکردەیەکى ئازا وبڵیمەت و فەرماندەی گێڕاوە، ئەوا لە بواری سیاسیشدا هەموو كات توانیویەتی بە شێوەیەكی زۆر لێهاتووانە لەسەر مێزی دانوستاندن داكوكی لە مافەكانی گەلی كوردستان بكات و، ئەم لێهاتووییەشی لە رێككەوتننامەی 11ى ئازاری 1970 بەرجەستە بوو، كاتێك سەرۆكایەتیی شاندی كوردستانی لەگەڵ حكومەتی ئەو کاتەى عێراق دەكرد. لە قۆناخی دووەمیشدا كە قۆناخی دوای نسكۆی شۆڕشی مەزنى ئەیلوول بووە، رۆڵ و لێهاتوویی و شێوازی سەركردایەتیی ئیدریس بارزانی زیاتر دەردەكەوێت، ئەمەش لەبەر ئەوە بوو، ئەم قۆناخە جۆرێك لە نائومێدی لای خەڵكی كوردستان و جۆرێك لە غرووری لای داگیركەرانی كوردستان دروست كردبوو، بەڵام ئیدریس بارزانی كە هەرگیز لە ناو شكستدا نە نائومێد دەبوو، نە لە سەركەوتنیشدا مەغروور دەبوو، لە یەك كاتدا وەك هاوكار و پشتیوانێكی سەرەكیی سەرۆك مسعود بارزانی و، هەڤاڵێكی خۆنەویستی تەواوی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، توانی جارێكی دیكە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان رێك بخاتەوە، بەمەش توانرا هەر ساڵێك دوای نسكۆ شۆڕشی گوڵان رابگەیەندرێت.
لە قوڵایی ئەو ڕەوشە ئاڵۆزو تەمومژاوییەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تەنیبوو، لە ساتەوەختی ڕەشەبای مەرگدۆستی و سەپاندنی ئایدۆلۆژیا و دیین و مەزهەب و ناوچەگەریدا، ئەگەر دۆخی ناوچەکە جارێک بۆ گەلانی خاوەن دەوڵەتی ئەم ناوچەیە سەختبووبێت، ئەوا بۆ گەلێکی ژێردەستەی وەک گەلی کوردستان گەلێکی بێ دەوڵەت چاند قات سەختربوو، لێ ڕێبازیی بارزانی و هەستی مرۆڤدۆستی گەلی کوردستان خەباتی مەدەنیانەو ئازادیخوازانەی خۆی بەردەوامیپێدا، کاک ئیدریس بارزانی هەمیشە دووپاتی یەک گوتاریی و یەکڕیزیی هێزوو لایەنە سیاسییەکانی کردۆتەوە لە گرتنەبەری ڕێگایی ئاشتەوایی و مرۆڤدۆستی و گرتنە بەری خەباتی شۆڕشگێرانەی ئازادیخوازانەی دوور لە شەڕوناکۆکیی.
هەروەها لە ناوەڕاستی هەشتاكان شەهیدى سەرکردە ئیدریس بارزانى لە پەرۆشى بۆ تەبایی و یەکدەنگى نێوماڵى کوردستانى ،جارێكی دیكە هەموو هەوڵەكانی خۆی خستەوەگەڕ، بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتبوونەوەی گشتی لە ناو كۆی هێزە سیاسییە كوردستانییەكاندا بەرەو سەركەوتن ببات، ئەم هەنگاوەش بووە بەردی بناخە بۆ دروستبوونی بەرەی كوردستانی كە پاشان سەركردایەتیی راپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستانی كرد و سەرەنجام دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1992 پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستانی لێ دامەزرا ودواتر گەلى کورد بووە خاوەن هەرێمێکى فیدراڵى .
لێرەدا، ئەوەى گرنگە و پێوەستە ڕژدبین لە سەر ئەوەیە ، ئ كە هزر و شێوازی سەركردایەتیی ئیدریس بارزانی تەنیا بەشێك نییە لە مێژووی بزاڤى رزگاریخوازیی كوردستان و کە ساڵانە یادی دەكەینەوە، بەڵكو خەسڵەت وهەنگاوەكانى ئەو سەرکردە مەزنەیە و جەختكردنەوە لەسەر كوردبوون و كوردستانیبوون و تەبایی وبەکهەڵوێستى هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، ئەو زەروورەتەى كە ئێستا لە هەموو كاتێكی دیكە بەتایبەتى قۆناغى ئێستا گەلەكەمان پێویستی پێیەتی، درێژەدان بەو هەنگاوانە وا دەكات كە هەموو ساتێك هەست بكەین شەهیدى سەرکردە ئیدریس بارزانی هەر مەشخەڵهەڵگرو رێگە پیشاندەرە و لەناوماندایە.