وەزارەتی تەندروستی فەلەستین: ٣٦٠٠ فەلەستینی لە نەخۆشخانەی ناسر بەرکەوتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بوون

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین: ٣٦٠٠ فەلەستینی لە نەخۆشخانەی ناسر بەرکەوتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بوون

 

 

ئەشرەف ئەلقەدری ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ماوەی دوو هەفتەیە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە گەمارۆدانی نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس لە باشووری غەززە.

ئەلقەدری ڕایگەیاند: ١٥٠ کارمەندی تەندروستی و ٤٥٠ بریندار و ٣ هەزار ئاوارە لە نەخۆشخانەی ناسرن لە "ناوچەی ئامانجی ئیسرائیل".

ئاماژەی بەوەشکرد: داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بەردەوامە بۆ چڕکردنەوەی گەمارۆی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ هەفتەی دووەم. بەهۆی کەمی سووتەمەنی مۆلیدەی نەخۆشخانەکە دوو ڕۆژی تر کاردەکات.

ئەلقەدری ڕایگەیاند: کە زبڵ و خاشاک لەناو نەخۆشخانەکەدا کەڵەکە بووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگرییان لە گواستنەوەی ئەم زبڵ و خاشاکە کردووە.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تیمە پزیشکیەکان و برینداران و ئاوارەکان لە نەخۆشخانەکەدا ڕووبەڕووی کەمی خۆراک بوونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top