حوسییەکان: کەشتییەکی ئەمریکیمان لە کەنداوی عەدەن کردە ئامانج

حوسییەکان: کەشتییەکی ئەمریکیمان لە کەنداوی عەدەن کردە ئامانج

 

 

وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند: کە بە مووشەک کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمریکایان لە کەنداوی عەدەن کردە ئامانج.

یەحیا ساری، وتەبێژی حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمریکامان بە ناوی » «lewis B puller  لە کەنداوی عەدەن لە باشووری یەمەن بە مووشەک کردە ئامانج.

ڕوونیشی کردەوە: ئەم کەشتییە پاڵپشتی لۆجستیی پێشکەش بە هێزەکانی ئەمەریکای بەشداربوو لە هێرشەکەی سەر یەمەن دەکرد.

وتەبێژی حوسییەکان جەختی لەوە کردەوە: تا هێرشەکانی سەر غەززە ڕانەگیرێت و گەمارۆکە هەڵدەگیرێت، بەردەوام دەبین لە ڕاگرتنی کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەو کەشتیانەی کە دەچنە بەندەرەکانی ئیسرائیل.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top