تایوان: 33 فڕۆکە و 6 کەشتی سەربازی چینی لە دەوروبەری دوورگەی تایوان بینران

تایوان: 33 فڕۆکە و 6 کەشتی سەربازی چینی لە دەوروبەری دوورگەی تایوان بینران

 

 

وەزارەتی بەرگری تایوان بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێگریكردن و بینینی 33 فڕۆکە و 6 کەشتی سەربازی چینی لە دەوروبەری ئەم دوورگەیە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندنە بڵاوکراوە، ١٣ فڕۆکەی چینی هێڵی کاریگەریی دەریایی و ئاسمانی نێوان تایوان و چینیان لە گەرووی تایوان پێشێل کردووە و چوونەتە ناوچەی بەرگری ئاسمانی تایوان.

وەزارەتی بەرگری تایوان هەروەها ڕایگەیاند، دوو باڵۆنە بەرزەکانی چینی کە سروشتی سەربازی یان مەدەنییان نادیارە، هێڵی ناوەڕاستی گەرووی تایوانیان تێپەڕاندووە.

پێشێلکردنی هێڵی ناوەڕاستی گەرووی تایوان لەلایەن کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکەکانی چینەوە، تەنها چەند ڕۆژێک دوای تێپەڕبوونی کەشتیی تێکدەری هێزی دەریایی ئەمریکا یو ئێس ئێس جۆن فین دێت لە گەرووی تایواندا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top