لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا

لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار2024 بۆ خولی 96هەمین,لە ئێستادا لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكان ڕاگەیەندرا و فیلمی (ئۆپنهایمەر)لە پێشەنگی فیلمەكانە و هەوڵی بردنەوەی 13 خەڵاتی ئۆسكار دەدات .

لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا

هەروەها فیلمی (Killers of the Flower Moon) كە ئەستێرەی سینەمایی مارتن سكورسیزی كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو هەریەك لە رۆبەرت دی نیرۆ و لیۆناردۆ دیكاپریۆ پاڵەوانی فیلمەكەن هەوڵی بەدەستهێنانی 10 خەڵاتی ئۆسكار دەدات,وە فیلمی (poor things)هەوڵی بەدەستهێنانی 11 خەڵاتی ئۆسكار دەدات,هەروەها فیلمی باربی كە دەنگدانەوەیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و لە هۆڵی سینەماكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو تەنها بۆ 8خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوە .

لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا

ئەگەر چی لە ساڵی 2018 كریستۆڤەر نۆلان پاڵێوراو بوو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار,لە ئێستادا بۆ دووەمجار هەوڵی بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار دەدات وەك باشترین دەرهێنەری سینەمایی .

لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا

ڕاگەیاندنی لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار تا ڕادەیەك لای هەوادارانی فیلم و سینەما شۆك و پرسیاری درووست كرد,چونكە فیلمی (Killers of the Flower Moon)كە بینەرێكی زۆری هەبوو و سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد لەگەڵ ئەوەشدا لیۆناردۆ دیكاپریۆ پاڵەوانی فیلمەكە ناوی لە لیستەكەدا نەبوو وەك باشترین ئەكتەر,بەهەمان شێوە بۆ مارگۆت ڕوبی پاڵەوانی فیلمی باربی كە فیلمەكە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی 8 خەڵاتی ئۆسكار بەڵام ناوی لە نێو باشترین خانمە ئەكتەرەكاندا نییە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا
لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا
لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا
لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیەندرا
Top