ســــەرۆک بــــارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر دەکات

ســــەرۆک بــــارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەممەد مەولود یاقوت کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.
کونسوڵی تورکیا بە مەبەستی ماڵئاوایی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک بارزانی کرد، و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەو ماوەی کاری کردووە لە هەرێمی کوردستان، و جەختی لە بەردەوامی و پێشوەچوونی پەویوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.
سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی تورکیای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا و جەختی لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکاندا.
بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکان تەورێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

Top