هونەرمەند كاوە كاوانی گۆرانی(هەولێرەكەم)ی بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری كورد(كاوە كاوانی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
كاوە كاوانی بە سپۆنسەری كوردماكس موزیك بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(هەولێرەكەم) بڵاوكردەوە كە هونەرمەند خۆی لەگەڵ دانانی ئاوازی گۆرانییەكە,موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە
(فوئاد محەمەد سەراج) و (كاوە كاوانی)بە شێوەیەكی هاوبەش تێكستی گۆرانییەكەیان ئامادەكردووە و میوسیزیان(تاریق خانەقینی) كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی كردووە,هەروەها (ئەحمەد رەمەزان) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی