کێیرا نایتلی بیر لە کۆپیڕایتی دەموچـاوی دەکاتەوە!

کێیرا نایتلی بیر لە کۆپیڕایتی دەموچـاوی دەکاتەوە!

خانمە ئەكتەری بەریتانی (كێیرا نایتلی) نیگەرانە لە سەرهەڵدانی سیستەمی زیرەكیی دەستكرد و، پێی وایە پێویستە هەنگاو بنێت بۆ پاراستنی وێنەكەی لە داهاتوودا.

نایتلی كە ڕۆڵی سەرەكیی لە زنجیرە فیلمی (چەتەی دەریایی كاریبی)دا بینیوە، بە ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی گوتووە: «لە ئێستادا خانمە ئەكتەرەكان سەرنجیان لەسەر دەنگە، و هەوڵدەدەن خۆیان لە پیشەسازیی دەنگدانەوە بپارێزن، نازانم ئەمە بۆ كوێ ڕۆشتووە، بەڵام دەزانم ئەمە لەژێر دانوستاندایە».

هەروەها گوتی: «بەخەیاڵمدا دێت هەنگاوی داهاتوو بریتی دەبێت لە كۆپیڕایتی دەموچاوەكەم، چونكە زیرەكیی دەستكرد توانای ئەوەی هەیە كارەساتبار بێت، هیوادارم حكومەتەكان هەنگاو بنێن و ڕێكی بخەن».

 كێیرا داوای ڕێكخستنی باشتری ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا دەكات و پلاتفۆرمەكانی وەك ئینستاگرام بە ساردكەرەوە دەزانێت و، نیگەرانە لەوەی كە ڕەنگە كاریگەریی زیانبەخشیان لەسەر كچەكانی هەبێت لەگەڵ گەورەبوونیاندا.

هاوكات دەڵێت: «من لایەنگرێكی بەهێزی ڕێكخستنی ئینتەرنێتیشم، سەد لە سەد سۆشیال میدیا پێویستی بە ڕێكخستن هەیە سۆشیال میدیا ترسناكە من دوو كچم هەیە و، دەمەوێت ئەوان بەو شێوەیە بن.. بۆ ئەوەی بتوانن ئەم فەزایە بەكار بهێنن بۆ پەیوەندیكردن و درووستكردن، بەڵام بە شێوەیەكی سەلامەت.»

ئەم ئەستێرەیە تەمەنی 38 ساڵە و هیچ پلانێكی نییە بۆ وەڵامی داواكارییەكانی ئێستای منداڵە گەورەكەی بۆ مۆبایلێكی تایبەتی خۆی. كاتێك پرسیاری لێ كرا كەی ڕێگەی پێ دەدرێت یەكێكیان هەیبێت، بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی: «پێم وایە گاڵتەجاڕییە نەیانپارێزین، ئێمە لە هەموو شوێنێكی دیكە دەیانپارێزین، كەواتە بۆچی بە شێوەی ئۆنلاینیش نەیانپارێزین؟»

Top