هــێــرشــی مــووشــەکییەکانی ئیران بۆ سەر کوردستان.ھیچ پاساوێک ھەلناگرێت

هــێــرشــی مــووشــەکییەکانی ئیران بۆ سەر کوردستان.ھیچ پاساوێک ھەلناگرێت


گەلی کوردستان بە کوشتنی بەکۆمەڵ کرایە ئامانج، گەلەکەمان بە درێژایی مێژوو لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی بەرگری لە ناسنامە و مانەوەی خۆیان کردووە.
گەلی کوردستان لە هەرێمێکدا دەژیت کە ڕووبەڕووی هەموو قەیران و ئاستەنگە ئەمنییەکان دەبینەوە، بەڵام وەک ئەوەی بۆ هەموو لایەک ڕوونە، هەرێمی کوردستان ئارامترین شوێنی ناوچەکەیە و بووەتە پەناگەیەکی سەقامگیر، بەبەردەومی خەڵکێکی زۆریش کە لە شەڕ و کوشتن هەڵاتوون یان بەهۆکاری تر هاتوونەتە ناوچەکە، ڕوویان لە کوردستان کردووە و لە هەرێمی کوردستان دەژین و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەقامگیری و ئارامیەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام نازانم بۆچی هەندێک کەس ئەم هەموو پێشکەوتنە نابینن.
ھێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆسەر ھەرێمی کوردستان ھیچ پاساوێک ھەڵنا گرێت وپێشێلکردنی سەروەری عێراقە ،چونکە بەپێی یاسانێودەوڵەتیەکان ھیچ دەولەتێک بۆی نیە سیادەی دەوڵەتێکی تر پێشێل بکات ....
خەڵکی کوردستان هەرگیز بەشێک نیە له ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی له نێوان وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمیدا وە نابێ.
دەسەڵاتی هەرێم ڕێگەیان نەداوە کوردستان بەشێک بێت لە کێشەکانی نێوان گروپە چەکدارەکان و وڵاتانی دراوسێ، هەروەها ڕێگەش نادرێ هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە لە دژی وڵاتانی دیکە.
ئەگەرکۆماری ئیسلامی ئێران بیەوێت بە مووشەک یان هەڕەشە و دەستدرێژی دژی ئیرادەی گەلی کوردستان شەڕ بکات، نەک ئێران بەڵکو هیچ هێزێکی تر ناتوانێت سیاسەتە هەڵەکانی خۆی بسەپێنێت و ئیرادەی گەلی کوردستان بشکێنێت.چونکە گەلی کوردستان ئامادەیە بە پێوەبمرێت ،بەلام ھیچ کات ئامادەنیە لەسەر ئەژنۆبژیت ،
ئەوبیانوویانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کردۆیتە بیانوو بێ بنەما چونکە ھیچ بنکەێکی مووسادوئیسرائیل لەھەرێمی کوردستان بوونیان نیە ،لیژنەکانی لێکۆلینەوەکەلەنزیکەوە سەردانی ئەوشوێنەیان کردوەکە بەئامانج گیراوە رایانگەیاند کەشوێنی نیشتەجێبوونی ھاوولاتیانی سڤیل بووە وھیچ بنکەێکی سیخۆری بوونی نیە ،
بۆیەش ئەگەر مووشەکەکانی سوپای پاسداران بگەنە ئیدلب بەدڵنیاییەوە دەگەنە ئیسرائیل، بۆچی ناوێرن هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، دڵنیام ئەگەر بنکەی ئیسرائیل لە هەولێر بووایە ئێران نەیدەوێرا بیکاتە ئامانج.
دوای هێرشی ئێران بۆ سەر پاکستان، حکومەتی پاکستان بە مووشەک وەڵامی یەکێک لە شارەکانی ئێرانی دایەوە، لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە بۆچی ئێران جورئەتی وەڵامدانەوەی پاکستانی نییە؟.

Top