لەهێرشێكی ئۆکرانیا بۆ سەر دۆنێتسک؛ ١٣ کەس کوژراون

لەهێرشێكی ئۆکرانیا بۆ سەر دۆنێتسک؛ ١٣ کەس کوژراون

 

سەرۆکی بەناو کۆماری گەلی دۆنێتسک کە لەلایەن ڕووسیا لکێندرا، ڕایگەیاند: کە سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر بازاڕی دۆنێتسک ١٣ کەس کوژران.

دێنیس پوشیلین، سەرۆکی خۆناساندنی کۆماری گەلی دۆنێتسک کە لەلایەن ڕووسیا لکێندراووە، لە تەلەگرامدا ڕایگەیاند، کە سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردووەتە سەر بازاڕی دۆنێتسک و لەم هێرشەدا كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: كە بەهۆی هێرشی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر بازاڕی دۆنێتسک ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسیش برینداربوون.

پوشیلین گوتی، کە لێکۆڵینەوەکان لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢دا، ڕووسیا بەڵگەنامەی لکاندنی ناوچە دابڕێندراوەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیای واژۆ کرد، کە گرووپە دابڕێنراوەکان تێیدا بنکەیان هەیە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top