بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری پارێزگای شینجیانگی چینی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری پارێزگای شینجیانگی چینی هەژاند

 

 

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی تاڕادەیەک بەهێز لە دووری ڕۆژئاوای چین دەکەن.

 

ناوەندی توێژینەوەی زانستە جیۆلۆجیەکانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باشووری شینجیانگی چین روویدا.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی قوربانی و زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ڕانەگەیەندراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە زۆربوی موسڵمانانی ئویغور لەم پارێزگایەی چیندا ژیانبەسەر دەبەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top