دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری تۆرخام

دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری تۆرخام

 

 

 

گفتوگۆکانی نێوان دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری بەردەوامە

وتووێژەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان بەردەوامن بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری تۆرخام کە لە ١٢ی مانگی یەکەوە بەهۆی کێشەی ڤیزەی شۆفێرانی بارهەڵگرەکان بەڕووی ئۆتۆمبێلدا داخراوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی کاتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری بەردەوامە و بەم نزیکانە وردەکارییەکان بۆ خەڵک دەخرێتەڕوو.

دەروازەی سنووری تۆرخام لە 12ی کانوونی دووەم لە لایەن پاکستانەوە داخراوە بەهۆی کێشەی ڤیزەی پەیوەست بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەوە، بەڵام هاتوچۆی پیادە بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوە داخستنی دەروازەی سنووری زیانێکی زۆر بە بازرگانیی بازرگانانی ئەفغانستان دەگەیەنێت.

ئاڵۆزی لە ناوچەی سنووری پاکستان و ئەفغانستان هەندێک جار دەتوانێت ببێتە هۆی شەڕی چەکداری. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەندێک جار دەروازەی سنووری تۆرخام بۆ ماوەیەک بە داخراویی دەمێنێتەوە.

لە سنووری وشکانی نێوان هەردوو وڵات بە درێژایی ٢٦٤٠ کیلۆمەتر ١٨ دەروازە هەیە. دەروازەی سنووری تۆرخام و چەمەن بە قەرەباڵغترین دەروازە سنوورییەکان ناسراون. 

دوایین جار دەروازەی سنووری تۆرخام لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ داخراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top