بۆچی بە مووشەکى بالستیک پەڵاماری هەرێمی كوردستان دەدرێت؟
مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییەیەكە ، هەرێمی كوردستان لەماوەی 32 ساڵ حكوومرانی لەناوچەكە دا ، توانیوێتی لە ڕێگەی گڕتنەبەری سیاسەت و ئیدارەدان و دیپلۆمایسیەكی هاوسەنگانە لەناوچەكەدا بەشێوەیەكی دروست پارێزگاری لە سەروەریی خاك و حكوومەتەكانی ئەو ناوچەیە بكات و نەبێتە هۆكاری ناسەقامگیری و پشێوی لە ناوچەكەدا، ئەگەر سەیریش بكرێت وهەمیشە ئاشتیخواز و بووە ونەبۆتە هۆی هەڕەشە و مەترسی بەڵكو هەمیشە كاراكتەرێكی بەهێزبووە بۆ سەقامگیری و بەرژوەندی ئابووری و كۆمەڵایەتی .
قەوارەی هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەوارەیەكی یاسایی و دەستوور و پڕ لە ئاشتی و پێشكەوتن و یەكترقبووڵكردن وجێگەی متمانە وهەروەها دەرفەتی فراوان لە بەردەم هەموو ئەو كۆمپانیا بازرگانی و ئینجا بوونی سەروەتێكی بێ شووماری لە سەر زەوی و ژێر زەوی كە هەلومەرجێكی گونجاوی لەبەردەم هەموو وڵاتانی ناوچەكە و جیهان رەخساندووە تا سەرمایەگوزاری و بازرگانی بەدڵنییایی جیاواز لە هەندێك وڵاتی تری ناوچەكە كە بەردەوام كاریان لە سەر كاری تێكدەران و تیرۆر و دروستكردنی مووشەك و درۆن و بۆمبیی ئەتۆمی و دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ و ناسەقامگیركردنی ناوچەكە كردووە ، گەلی كورد و قەوارەكەی كە خاوەن سەركردایەتییەكی ژیرانەیە توانیوێتی هەرێمی كوردستان بگەێنێتە قۆناغێكی گەشەسەندوو و پێشكەوتوو و كە تێیدا ڕكابەری بۆ ئاوەدانی زیاتر و جوانكردنی سیمای نیشتیمانەكەی و بەرژوەندی هاوبەش و دڵنییایی بۆ گەلی كورد و هاوبەشەكانی .
بەتایبەتی كە لەماوەی 21 ساڵی رووخانی رژێمی بەعس هەلومەرجێكی نوێ هاتەئاڕاوە كە هەرێمی كوردستان بەجیاواز لەگەڵ ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پێشكەوتن و جیاوازتر گەشەی كرد ، ئەوەش وایكرد كە دوژمنان ناوخۆیی و دەرەكی بە چاوتێبڕینێ:ی دوژمنكارانە و ستەمكارانە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە لە پێناو لێدانی سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان لەرووی سەقامگیری وئابووری و دیپلۆماسی بوارەكانی تر ، بۆیە لەگەڵ هەرهەنگاو و پرۆژەیەكی هەرێمی كوردستان كاریان لە سەر فشاری سەربازی وئابووری و دەروونی خەڵكی كوردستان كردووە لە پێناو شكاندنی ئیرادە و یانیش خەونی خۆرادەستكردنی گەلی كورد .
هەروەها ئەو ئامانجانەی كەلە پشت پەڵاماردان و هێرشكردنن بۆ سەر هەولێری پایتەختی كوردستان ، ئاماژەن بەوە كە ،هەوڵی ئێرانە بۆ تێکدانی پێگەی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.ئاماژە و فشارێكە بۆ سەر هەرێمی کوردستان تاکو هاوسەنگی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی تێکبدات و تای تەرازوو لە بەرژەوەندی ئێران بشکێنێتەوە.هەروەها تۆڵەسەندنەوەیەكی ناڕەوایە لەدژی هێرشی ئەمەریكاو هاوپەیمانانی بۆ سەر حەماس و حوسییەكان .لەهەمانكاتدا هەموو ئەو هێرش و كردە ئامانجی فەرماندە سەربازییەكانی سوپای پاسداران وگروپەكانی تر لە ناوچەكە و كوشتنیان و ئەو تەقینەوانەی كە لەناوخۆیی ئێران ئەنجام دەدرێت ، وەك تۆڵەسەندنەوە و گەوجاندن و چەواشەكاری بەرامبەر بەخەڵكی ئێران لە پێناو هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و لەگەڵ هەڵسەنگاندن وتاقیكردنەوەی كۆشكی سپی و ئیدارەی جۆبایدن تابزانن كە تا چ رادەیەك پشتیوانی هاوپەیمانەكانی لەناوچەكە و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان دەكات .
هەروەها زۆر گرنگە ، ئەوەی ئێستا لە ناوچەکە ڕوودەدات هیچی كەمتر نییە لەو هێرش و مەترسیانەی كە لە ساڵانەی 1991 دژ بە گەلی كورد و لەلایەن دیكتاتۆری رووخانی سەدام ئەنجام دەدرا ، ئێستا بەهەمان شێوە رووی مووشەكە بالسیتك و درۆنی بۆمب رێژكراو بە ئاراستەی قەوارەی هەرێمی كوردستان گرنگە و دەبێ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوەدەڵەتی بڕیاری گرنگ لەم بارەیەوە بۆ پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێم دەربكات ، بۆیە پێویستە لە رێگەی هەڵمەتێکی فراوانی دیپلۆماسی و جەماوەری داوا لە وڵاتانی زلهێزی جیهان بکرێت بۆ دانانی سنوورێک بۆ بۆردومانی مووشەكی درۆنەکان جارێکی دیکە بڕیاری ناوچەی دژەفڕین لە تەواوی هەرێمی كوردستان وەک ناوچەی رووبەڕووبوونەوەی شەڕی تیرۆر بدرێت وله ههمانكاتیشدا پهله بكرێت لەدانانی سیستەمی بەرگڕیی ئاسمانی و دژە دڕون بۆ پارێزگاریكردن لە هەموو پەڵاماردانێكی تیرۆریستی بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە هەر لایەكەوە بێت .
سەڕەرایی هەموو ئەو هەموو هەوڵانەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بۆ فەراهەمكردنی ئاشتی و بە پێی پاراستنی بەرژوەندییەكانی هاوبەش و ڕێزگرتنی وڵاتانی دراوسێ ئەوەی دەبینرێت ، ئەوەی كە ئێران بەرامبەر بەهەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات سیاسی ژێر دەستكردن و كۆنترۆڵكردنە بە ئاراستەبەرژوەندییەكانی خۆیان و هەموو كات هەوڵی ئەوەیان داوە كورد ژێر دەست و پاشكۆ و دواكەوتوو و لاواز بێت لە ژێر سیاسەت وكاریگەرییەكانی ئەوان بێت ، هەر ئەوەشە وایكردووە كە بەردەوام لە ژێر هەرەشە و گوشارو پەڵاماردانی مووشەكی درۆنی دابێت ، بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی دوژمن و نەیارانی كورد دەست بە فشارەكانیان بكەن و گەلی كوردستان بەم كردەوە سەربازییانە بترسێنن و تەنازولات بكەن، ئەمە چەند ساڵە نەیانتوانیوە و وانەیان وەرنەگرتووە دەبێ نەیارانی گەلی كورد و هەرێمی كوردستان فێر بن زمانی گفتوگۆو چارەسەركردنی كێشەكان ئاسانترین ڕێگەیە بۆ ئەوان و ئەم جۆرە هەنگاوە سەربازییانە جگە لە ناشرین كردنی خۆیان هیچ دەستكەوتێك تۆماڕ ناكەن و نابێتە بەشێك لە چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانیان و ئیرادەی كوردستانیش بە زۆر چەك و گوشاری لەوە بەهێزتر نەشكا بەڵكو بەهێزتر لەجاران كاروانەكەی بەردەوام بوو بەرە ئامانجەكانی .