بارانبارین و زەوی لەرزین لە بەرازیل؛ 11 قوربانیی لێکەوتەوە

بارانبارین و زەوی لەرزین لە بەرازیل؛ 11 قوربانیی لێکەوتەوە

  

لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و زەوی لەرزین لە ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ کەسیش بێسەروشوێنن.

ئیدواردۆ پایس، سەرۆکی شارەوانی ویلایەتی ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل ڕایگەیاند، كەبەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و زەوی لەرزین لەم ناوچەیەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە.

پایس دۆخێکی نائاسایی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند، کە هەوڵەکانی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ دۆزینەوەی ٢ کەسی ونبوو بەردەوامە.

دەسەڵاتدارانی بەرازیل ڕایانگەیاند، بڕی ئەو بارانەی كەلە ماوەی مانگێکدا دەباری لە یەک ڕۆژدا باریوە.

دەزگای کەشناسی بەڕازیل ڕایگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ بۆ ماوەیەک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو ویلایەتە بەردەوام دەبێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top