ســـــەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن

لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا کۆبووەوە و باسیان لە دۆخى سياسى و ئه‌منى و رۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق کرد.
رۆژی يه‌كشه‌ممه، 14-01-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و موحسین مه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و رۆڵی پەرلەمانی عێراق لە چارەسەرەکاندا کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق پێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و تێكچوونى سه‌قامگيريى هه‌ر به‌شێكى عێراق، كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى وڵات هه‌يه. ده‌بێت هه‌مووان له عێراق كار بكه‌ن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "دۆخى سياسى و ئه‌منى و ڕۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
وێنەیەکی گشتیی کۆبوونەوەکە
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى كۆبووه‌وه
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منى و رۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق پێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و تێكچوونى سه‌قامگيريى هه‌ر به‌شێكى عێراق، كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى وڵات هه‌يه، بۆيه ده‌بێ هه‌مووان له عێراق كار بكه‌ن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.