ســـــەرۆک بــــارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی فینلەندا لە عێراق كرد

ســـــەرۆک بــــارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی فینلەندا لە عێراق كرد

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 14ی 1ی 2024 لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئانو سارێلا، باڵوێزی نوێی فینلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵوێزی فینلەندا دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە سەردانکردنی بۆ هەرێمی کوردستان و سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.

لە درێژەی دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرایەوە.

سەرۆک بارزانی، سوپاسی باڵوێزی فینلەندای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و سوپاسی گەل و حکومەتی فینلەندای کرد لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و هەروەها ستایشی ڕۆلی هێزەکانی فینلەندا و هاوپەیمانانی کرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پێشکەشکردنی هاوکاریەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە ڕۆلی بەرچاوی هەبێت لە سەقامگیری عێراق.

باڵوێزی فینلەندا ڕۆل و ئەزموونی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی لە ئاستی ناوچەکەدا بەرز نرخاند.

Top