سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دا
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەمیانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆ بووەوە.
لە میانەدا پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيه‌كى جددى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان زيانمه‌ند بن. هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ كێشه‌ی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت.چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەر پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه.له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه.
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لە میانەی سەردانەكەیدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌ه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و ڕێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و ته‌بايى، ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن.
ده‌رباره‌ى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بن.
هێرشه درۆنييه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەروەها نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق بيروڕايان گۆڕييه‌وه.هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگيرييان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ده‌ربڕى.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لەمیانەی دیدارەكانی ئەمڕۆیدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ فايه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاتيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له ڕۆڵ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و يارمه‌تيدانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به هێرشكردنه سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه كرد.
له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئارامى و ئاساييشى وڵات پارێزراو بێت و عێراق نه‌خزێته نێو كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌يان به زيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيریی وڵات له قه‌ڵه‌م دا.