ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر حوسییەکان لە یەمەن

ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر حوسییەکان لە یەمەن

 

 

ئەمریکا هێرشێکی نوێی کردە سەر دامەزراوە ڕادارەكانی حوسییەکان لە یەمەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکا، دامەزراوە ڕادارەکانی سەر بە حوسییەکان لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج.

بە وتەی ئەم بەرپرسە، ئەم هێرشە بچووکترە لە هێرشەکەی پێشوو و تەنها لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراوە.

هەروەها تۆڕی ئەلمەسیرەی سەر بە حوسییەکان ڕایگەیاند: کە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر شاری سەنعای پایتەختی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.

پێویستە بگوترێ کە، دوێنێ، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە، لەگەڵ سوپای بەریتانیا و بە بەشداری ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵەندا، هەندێک لەو پێگانەیان بۆردومان کردووە کە سەربە حوسییەکانن لە یەمەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top