رەوشی ئافرەت و ئەرکی ئافرەتی کورد

رەوشی ئافرەت و ئەرکی ئافرەتی کورد

 دهۆك بەڕۆژی
مەسەلەی ئافرەتان لەم ساڵانە دواییدا بابەخێکی گەورەی پێ دەدرێ و بۆتە گفتوگۆی زۆر لە ناوەند و ئاژانسە جیهانیەکان و ژمارەیەکی زۆری رووناکبیران، ئەم بایەخەش پتر لەو رۆژەوە سەری هەلداوە لەساڵی (1975)بووە سالێکی جیهانی بۆ ئافرەتان و لەژێر دروشمی (یەکسانی و گەشەپێدان و ئاشتی)ئەم بڕیارە هاتە ئارا. یەکێتی ئافرەتانی جیهانیش هەر لە کۆنگرەی یەکەمیەوە ئەم شێوازەی گرتە بەرو بەم دروشمە شیاوەش کەوتە خۆ بێگومان بناغەی چەوساندنەوەی ئافرەتیش بەر لە هەموو شتێک نالەباری ئابووری لەپاڵ دایە.لە هەمان کاتیشدا بە هەولی چەوسێنەرانەی خودی پیاویش بەندە لە هەموو کۆمەلگایەکیشدا ئافرەت بەدەست عەقلیەتی پیاو سالاری گرفتارە و دووچاری نارەحەتی هاتووە بەڵام نەوەك تا کە ئامرازی چەوساندنەوەی بەلکو وەک گوتمان رەوشی ئافرەت بە باری ئابووری و ئینجا رەوشی گشتی و وڵات و سیاسەتیش بەندە زۆر جاریش ئەم واقعەش ئافرەت بە پاشکۆیەتی پیاو دەهێلێتەوەو عەقلیەتی باوک سالاریش هەردەم ئاراستەی کۆنە پەرستانەدا رەت بووەو بۆتە هۆی رێ یەکی دیکەی گەورە بۆ بندەست کردنی مافەکانی ئافرەت، ئێمە پێمان وایە تا رادەیەکی زۆر رزگار ئافرەت بەندە بە رزگار بوونی کۆمەڵ ئەگەر کۆمەلیش رزگاربوو حەقی خۆیەتی ئافرەتیش هاوبەشی تێدا هەبێت وە بەشی تێدا هەبێت وە بەشی خۆی تێدا وەربگرێ کەوا بوو دەبێ هەموو هەنگاوێکی ئێمەی ئافرەتان بۆ رزگاریمان بێت لە دەست و عەقلیەتی نالەبارو دید تاریکانە پێویستە ئافرەت خودان مافی کەلتوری،پەروردەیی و ئابووی سیاسی و کارگێڕی بێت ئێستاش جیهان لە نێکۆشانێکی خێراو گەورە دایە سەدان ئافرەتی ناودار کەسایەتی رووناکبیر لە رێگەی پێشختنی باری گوزەران و ژیاری شارستانیەی ئافرەت تێدەکۆشن..کەواتە ئەرکی ئێمەی کوردیشە لەم کاروانە دانەبڕێین هەردەم لە پڕۆسەی پەرە پێدان دابین.

Top