وەزیری پەروەردە لەگەڵ تەواوی مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری هەردوو بەرێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و سۆران کۆبووەوە

وەزیری پەروەردە لەگەڵ تەواوی مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری هەردوو بەرێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و سۆران کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ۹ی۱ی۲۰۲٤،" ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری پەروەردەی پارێزگاکان و بەرێوەبەری سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەی، لەگەڵ تەواوی مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری هەردوو بەرێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و سۆران کۆبووەوە .
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری پەروەردە سوپاسی مامۆستایانی ڕاهینەر کرد کە لەماوەی (٤)چوار مانگی رابردوو توانیویانە کاریگەری گەورە و گرنگن لە پرۆسەی ڕاهینان ئەنجام بدەن ، هەروەها سوپاسی مامۆستایان و کارگێریی ناوەندەکانی خوێندنی کرد کە وەڵامدانەوەیەکی ئەرێنیانەیان بۆ ستراتیژی ڕاهێنان هەبوو.
ستراتیژیی نوێی ڕاهێنانی مامۆستایان وەرچەرخانێکی گرنگ و جۆریی لە پرۆسەی پەروەردە دەخوڵقێنێت.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا ڕێنوێنی پێویست و گونجاو بە مامۆستایانی ڕاهێنەر درا، لەکۆتاییدا گوێبیستی پێشنیارەکان بوو کە پێشنیاری گونجاو و ئەرێنی بوون بۆ خزمەتی ستراتیژی ڕاهێنان.

Top