بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە لە فلیپین ڕوویدا
ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری سارانگانی لە باشووری فلیپین هەژاند.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ٧٠.٣ کیلۆمەتر ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی و زیانی دارایی نەبووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە فلیپین دەکەوێتە سەر ئەو شوێنەی کە پێی دەوترێت "ئەڵقەی ئاگر". زۆرێک لە بوومەلەرزە و تەقینەوەی گڕکانەکان لەوێ ڕوودەدەن بەهۆی جوڵەی پلێتەکانی زەوی.
گوڵان: سەردار خەلیل