ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بۆ ٧٨ کەس زیادی کرد
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە پارێزگای ئیشیکاوا لە ڕۆژئاوای ژاپۆن و کەنارەکانی نیمچە دوورگەی نۆتۆ لەم ناوچەیە بۆ ٧٨ کەس زیادی کردووە.
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی کەشناسی ژاپۆن، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە پارێزگای ئیشیکاوا لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و کەناراوەکانی نیمچە دورگەی نۆتۆ لەم ناوچەیە کە لە ڕۆژانی 1 و 2ی ڕێبەندان ڕوویدا، بۆ 78 کەس زیادی کردووە.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ڕاگەیەندراوە، کە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کاتژمێر ٠٠:٣٦ بەیانی ڕۆژی ٤ی ١ بە کاتی ناوخۆ، هەروەها بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کاتژمێر38: ٠٤ی بەیانی ڕوویانداوە.
پارێزگاری ئیشیکاوا ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانی ئەم ناوچەیە 78 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون و زیانی دارایش هەبووە.
گوڵان: سەردار خەلیل