تەقینەوەیەكی بەهێز لە کرمانی ئێران ڕوویدا
تەقینەوەیەک لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە پارێزگای کرمانی ئێران ڕوویدا، بەلانی کەم ١٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی ئێران، ئیرنا، دەنگی ٢ تەقینەوە لە یەکێک لە ڕێگاکانی بەرەو گۆڵزار شەهیدانی کرمان بیستراوە.
لە کاتێکدا وردەکارییەکان لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو گۆڕستانی کرمان دەڕوات ئاشکرا نەکراوە کە سولەیمانی تێیدا نێژراوە، بەڵام وێنە بڵاوکراوەکان بەشداربووانی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە نیشان دەدەن کە لە مەراسیمەکەدا هەڵدێن و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بەرەو گۆڕستانی کرمان دەڕۆن.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند: کە لەم ڕووداوەدا ١٠٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤١ کەسیش بریندار بوون.
هەزاران کەس لە شارەکانی ئێران بەشدارییان لە مەراسیمەكەدا کرد بۆ یادکردنەوەی سولەیمانی لە زێدی خۆی لە شاری کرمان.
گوڵان: سەردار خەلیل