واشنتۆن و دۆحە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی مانەوەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر
چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ڕێککەوتنی واشنتۆن و دۆحەیان بۆ درێژکردنەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعەدید ڕاگەیاند.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، چەند بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا ڕایانگەیاند: کە واشنتۆن و دۆحە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە درێژکردنەوەی مانەوەی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعەدید لە قەتەر.
لەسەر بنەمای ئەمەش بوونی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعەدید بۆ ماوەی ١٠ ساڵی تر درێژ دەکرێتەوە.
بنکەی ئەلعەدید گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکان لەم بنکە ئاسمانییەدا زیاتر لە ١٠ هەزار کەسە.
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ سەردانی قەتەری کرد و ڕایگەیاند، کە هەردوو وڵات هەنگاوی فەرمی بۆ فراوانکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بەرگرییە دووقۆڵییەکان دەگرنەبەر.
گوڵان: سەردار خەلیل