بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە مەغریب ڕوویدا
لە باکووری مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە ڕوویدا.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی ئەزیلالی لە باکووری مەغریب هەژاند.
بەپێی ئاماری پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیای مەغریب، ئەم بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵ و موڵکی لێنەکەوتووەتەوە.
ناسر جابور سەرۆکی ئەم پەیمانگایە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ بە گوڕی 5.1 پلە، درێژەپێدەری ئەو بوومەلەرزەیەیە کە لە 8ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئەلحەوزدا ڕوویدا.
لە بوومەلەرزەکەی ٨ی ئەیلولدا لە شاری ئەلحەوزی مەغریب، نزیکەی ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٦ هەزار کەسیش برینداربوون.
هەروەها ئەم بوومەلەرزەیە زیانی زۆری گیانی لە دەڤەری ئەزیلال بەجێهێشت.
گوڵان: سەردار خەلیل