زمانی چارلیز تێرۆن توشی گرفتی دەكات

زمانی چارلیز تێرۆن توشی گرفتی دەكات

ئەستێرەی هۆلیوود، چارلیز تێرۆن، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی زمانی دایکی خۆی کە ئەفریقانییە بە «زمانێکی مردوو» وەسف دەکات.

زمانی ئەفریقایی زمانێکی ژێرمانی ڕۆژئاوایە کە لە باشووری ئەفریقا و نامیبیا و چەند شوێنێکی دیکە بەکاردێت و ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانی سپی پێست لە باشووری ئەفریقا کە لە هۆڵەندا و فەرەنسا و ئەڵمانیاوە هاتوون.

تێرۆن بە گاڵتەجاڕیەوە وتی زمانی ئەفریقایی «نزیکەی 44 کەس» قسەی پێدەکەن و «زۆر بەسوود» نییە.

تێرۆن زیاتر وتی: کە لە باشووری ئەفریقا گەورە بووە و تەنیا بە زمانی ئەفریقایی قسەی دەکرد، پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا فێری زمانی ئینگلیزی بێت، هەر بۆیەش بە زاراوەیەکی ئەمریکییەوە قسەی پێدەکات.

زمانی چارلیز تێرۆن توشی گرفتی دەكات

ستیڤ هۆفمایر، کە گۆرانییەکانی بە زمانی ئەفریقاییە دەڵێت: زمانەکە شانازی بە هەندێک لە باشترین وشەی جنێودان دەکات و دەشڵێت «دواین زانکۆ تازە لێمان سەندراوەتەوە»، ئاماژە بە زانکۆی ستێلێنبۆش دەکات، کە بەم دواییە ئینگلیزی بۆ ئەفریقایی زیادکرا وەکو زمانی سەرەکی فێرکردن، دوای ناڕەزایەتییەکی زور.

ماڵپەڕی نیوز24ی ئەفریقای باشوور لە زاری ڕەخنەگرێکی دیکەوە ڕایگەیاندووە کە زمانی ئەفریقایی “نامرێت... ڕۆژانە گۆرانی و شیعری نوێی پێ دەنووسرێت، فیلم دروست دەکرێت و هتد.”

زۆر لە چالاکوانان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) تویتەر چارلیز تێرۆنیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە «شەرمەزارییە نکۆڵی لە ڕەگ و ڕیشە و رەچەڵەکی خۆی دەکات»، یان داوای قبوڵکردنی لە خەڵکی ڕەشپێست دەکات، هەندێکی تریش بە ئاساییان زانی، چونکە «زمانی ئەفریقایی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئاپارتایددا هەیە» و «لە سەردەمێکدا بۆ چەوساندنەوەی ئەفریقییەکان بەکارهاتووە».

زمانی ئەفریقایی لە باشووری ئەفریقا زۆر بە سیاسی کراوە، ئەمەش بەهۆی ڕۆڵی لە ماوەی دەیان ساڵی دەسەڵاتی کەمینە سپی پێستەکاندا، یان سەردەمی بەناو ئاپارتاید. پرۆفیسۆر بێتیکا نتولی، هونەرمەند و شرۆڤەکاری ڕۆشنبیری، بە بی بی سی ڕاگەیاند: زمانی ئەفریقایی لە ئەفریقا سەرچاوەی گرتووە، بەڵام بووە زمانێک کە لە ژێر ڕژێمی ئاپارتایددا خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

سەپاندنی ئەو زمانە لە قوتابخانەکاندا هۆکاری سەرەکیی ڕاپەڕینی سۆوێتۆ بوو لە ساڵی ١٩٧٦ دژی ئاپارتاید، کە تێیدا لانیکەم ١٧٠ کەس کوژران کە زۆربەیان منداڵی قوتابخانە بوون.

لە سەردەمی ئاپارتایددا زمانی ئینگلیزی و هۆڵەندی و ئەفریقایی زمانی فەرمی دەوڵەت بوون و زمانە ڕەسەنەکان سەرکوت کران، بەڵام کاتێک دەسەڵاتی کەمینە سپی پێستەکان لە ساڵی ١٩٩٤ کۆتایی هات، ئەفریقای باشوور ١١ زمانی فەرمی وەرگرت.

ئەم زمانانە بریتین لە ئەفریقایی، ئینگلیزی، ئیسیزولو، سێپێدی، سیۆتۆ، سێتوانا و ئەوانی تر.

پرۆفیسۆر بێتیکا نتولی دەڵێت:

چارلیز تێرۆن پێویستە بگەڕێتەوە و بۆ ماوەیەک لێرە بمێنێتەوە، ڕەنگە  ئەم هاتنەی یارمەتیی بدات بۆ ئەوەی زیاتر تێبگات.

Top