ڕوودانی دوو بوومەلەرزەی سەخت لە ژاپۆن

ڕوودانی دوو بوومەلەرزەی سەخت لە ژاپۆن

 

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی دەزگای کەشناسی ژاپۆن، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 5.7 و 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ماوەی 4 خولەک کەنارەکانی پارێزگای ئیشیکاوای ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان هەژاند.

یەکەم بوومەلەرزە بە گوڕی ٥.٧ بە پێوەری ڕێختەر لە کاتژمێر ٤:٠٦ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی بە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویدا، دووەم بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٤ بە پێوەری ڕێختەر لە قووڵایییەکی قووڵدا لە کاتژمێر ٤:١٠ی پاشنیوەڕۆ ڕوویدا.

دوابەدوای ئەم بوومەلەرزانە، هۆشداریی تسونامی لە سەرتاسەری ناوچەکە دەرکرا.

لەسەر بنەمای ئەمەش مەزەندە کرا کە شەپۆلەکان بە بەرزی ٣ بۆ ٥ مەتر پێش کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی ناوخۆ بگاتە کەناراوەکانی ناوچەکە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانی گیانی و زیانێکی دارایی ئەم بوومەلەرزانە بڵاونەکراوەتەوە.

دەزگای کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاند، دوابەدوای ئەم بوومەلەرزانە، ئەگەری ڕوودانی تسونامی گەورە لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا هەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top