خۆڕاگریی مەسرور بارزانی لە سەختترین ئاڵنگارییەکاندا

ئەگەر ناوێکی دروست بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بدەین و بە (کابینەی شکاندنی تەنگژەکان) خوێندنەوەی بۆ بکەین، ئەوا زێدەگۆیی ناكەین. بینیمان سەرەڕای تەنگژە بەردەوامەکانی ناوخۆ، كۆرۆنا و لێكەوتەكانی، داشكانی نرخی نەوت، کورتھێنانی داھات، بەفیڕۆچوونی بەردەوامی بەشێك لە داھات، نابەرپرسیارێتیی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان، کۆسپ و تەگەرەی دەستئەنقەسدەکان، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە کۆمەڵێک قۆناغی سەخت و دژواردا، توانیی حکوومەتێكی تەکنۆکراتی بەهێز، لەسەر بنەمایەکی ڕێکی دادپەروەرانە بەدی بھێنێت.
سەرەڕای ئەوە، بوێرانە بەرامبەر فشاری لایەنە دەسەڵاتدارەكانی بەغدا و دەستوپێوەندەکانیان وەستایەوە و بەڕوونییش لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوا و بەردەوامیش ئامادەی گفتوگۆ بوو.
ئەوەشی سەلماند، کە ھەرێمی كوردستان لە ھەموو کات زیاتر پەرۆشی پەیوەندیی دروستە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بە مەرجێک، لەسەر بنەمای شکاندنی ئیرادە و جێبەجێکردنی مەرامی سیاسی نەبێت.
ئەم میتۆدە لە حوکمڕانی و خەسڵەتەی مەسرور بارزانی، رێک ئەوە پەندە دەیگرێتەوە، کە دەڵێت: ”ئەوەی پەرێزی پاکە، لە لێپێچینەوە بێ باکە.“
لە ڕوانگەی نێودەوڵەتییشەوە، ھەرێمی کوردستان ئەگەرچی ووڵاتێکی سەربەخۆ نییە و لە چوارچێوەی عێراقدایە، بەڵام بەھێزیی پێگەی ھەرێمی کوردستان لە جیھان و ناوچەکە و بەدیاریکراوی ڕۆڵی مەسرور بارزانی لە ڕووی سیاسی - ئابووری و یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و چەقی گفتوگۆ و ململانێ سیاسی و ئابوورییەکان و زەمینەڕەخساندن بۆ بەھێزکردنی ئاساییش و ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر، هۆکارن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشداری سەرەکیی کۆبوونە جیھانییەکان بێت، مانۆڕە دیپلۆماسییەکانیشی بە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، گەواھیدەری ئەو ڕاستییەن.
ئەگەرچی پیلانەکان دژ بە هەرێمی کوردستان و قەوارە دەستوورییەکەی لە ناوخۆی كوردستان و عێراق و هەتا وڵاتانی ئیقلیمییش بەردەوام هەبووە، بە هەر شێوەیەک بێت، هەوڵ دراوە سنوور بۆ سەرکەوتن و پێشڤەچوونەکانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابنرێن، بەڵام ئەوەی بۆ هەمووان لەم قۆناغەدا یەکلایی بووەتەوە؛ ئەم حکوومەتە، بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە بناغەیەکی پتەو و جێگیری هەگبە پڕ لە پرۆژە و خزمەتگوازی و کارئاسانیی ژیانی هاووڵاتییانی هەیە و ئالنگارییەکان دەشکێنێت.
کابینەی نۆیەمی حكوومەت، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، لەسەرەتای کارکردنیەوە ڕووبەڕووی ئاریشەی زۆر بووەوە، بەو پێیەی، دروشمی چاکسازیی کردە کردار، ئەمەش وای کرد، کە هەندێک هێزی سیاسی لەپێناو ئاشکرانەبوونی تاڵانی و ئەو سەرپێچییە دارایی و سیاسی و ئەمنییانەی هەیانبووە، هەموو ڕێگەیەکی ناشەریفانە بگرنە بەر، بەڵام سەرەڕای تاقیکردنەوەکانی هەموو کەتنەکانیان، لە لاوازکردنی کابینەی نۆیەم، شکستیان هێنا.
وێڕای هەموو ئەو ئاڵنگارییانە، کابینەی نۆیەم لە پرۆژە گرنگە ژێرخانییەكانی بەردەوامە و سڵی لە بۆمب و بەربەستەکان نەکردووەتەوە، چونكە سەرۆك وەزیرانێكی بەهێزی هەیە، تەنیا لە دە پازدە رۆژدا (كارگەی شیرەمەنی لە بارزان، هەفتەی تەندروستیی كوردستانی - ئوردنی، پێشانگای تەكنۆلۆژی لە هەولێر، بەدیجیتاڵكردنی كارەكانی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، كردنەوەی بانكی جیهان، گۆڕانكاری و ئاسانكاری لە تۆماركردنی كۆمپانیاكان....تد)، راگەیاندنی ئەو هەموو پرۆژە گرنگە لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان، لە هەموو ئەمانەدا مەسرور بارزانی ئامادە بووە، یان سەرپەرشتیی كردووە و هەریەكەیان لە بوارێكی جیاوازدان و پرۆژەی گرنگی ستراتیژی و ژێرخانییان تێدایە.
سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکان و جێبەجێکردنی زۆر لە خاڵەکانی کارنامەی پێکھێنانی حکوومەت، بە داتا و بەڵگەوە بڵاو کراونەتەوە و خراونەتە بەرچاوی رای گشتی.
ئالنگارییەکان:
یەکەم: کۆرۆنا و کەرەنتین وایان کرد، کە زیاتر لە ساڵێک ئەم کابینەیە و دامودەزگاکانی، نەیانتوانی وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و داھات زۆر کەمی کرد، جگە لەو بودجە زۆرەی بۆ کۆرۆنا سەرف کرا، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی ھاونیشتمانییان.
دووەم: جێگیرنەبوونی بەردەوامی نرخی نەوت و بەردەوامیی قەیرانی دارایی و کێشەی نەگەڕانەوەی داھاتی ناوخۆی بەشێکی زۆری گومرگ و فڕۆکەخانە و باج و رسووماتی ناوخۆ، بەھۆی دوو ئیدارەییەوە.
سێیەم: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەو بڕیارانەی لە دادگای فیدراڵیی عێراق دژ بە ھەرێمی کوردستان و کابینەی نۆ دەرچوون، زۆر بەئاشکرا دژایەتی و دوژمنایەتییان پێوە دیاربوو، کە وێنەی ئەم جۆرە دژایەتییە بەرامبەر ھەرێم لە ھەموو کابینەکانی دیكە بەم قەبارەیە نەبووە، بەتایبەت لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە و مووچە.
چوارەم: لایەنەکانی بەشدار لە کابینەی نۆ، کە زۆر پێداگر بوون لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازاتیان لە سەرۆکی حکوومەت، لەبەرامبەردا، چارەگێکی ئەركی کارگێڕی و حکوومەتداریی خۆیان جێبەجێ نەکرد و نەچوونە ژێر باری بەرپرسیارێتییەوە.
پێنجەم: چەندین وەزیری ئەم کابینەیە، بە ناوی زویری و دڵگرانییەوە چەند جار بە مانگ دەوامیان نەدەکرد و ئەرکی سەرشانیان بەرامبەر میللەت و حکوومەت و ئەو سوێندەی خواردبوویان جێبەجێ نەکرد، سەرەڕای بەردەوام وەرگرتنی تەواوی ئیمتیازاتەکانیان.
وەک بنەما و ڕەگەزی سەرەکیی کارنامەی کابینەی نۆیەم، حکوومەت توانیویەتی لەڕووی واقیعییەوە بیانخاتە واری جێبەجێکردن، ئەگەرچی گرفت و بەربەستی بەردەوام دروست دەکرێ بۆ ئەوەی ئەم کابینەیە تووشی قەیران بێت یان ئەو کێشانەی هەن فراوانتر بکرێن، ئەمەش تەنیا لەپێناو نیشاندانی ئەوەیە کە بڵێن ئیدی ئەم کابینەیە ناتوانێت سەرکەتوو بێت! بەڵام سەرۆکی حکومەت لە ڕێگەی ئەو ئیرادە بەهێزەی کە هەیەتی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگاری و قەیرانەکان توانیویەتی ئەو خەونە پووچەڵ بکاتەوە کە هەندێک کەس و لایەن خەونی پێوە دەبینن، لە هەمان کاتدا کار بۆ ئەوە دەکات ئۆمێدێک بۆ خەڵک و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بنیات بنێت بۆ ئەوەی بتوانرێت لە داهاتوودا کوردستانێکی بەهێز، ئارام و خۆشگوزەران بێتە ئاراوە، ئەمەش ستراتیژییەتی سەرۆکی حکوومەت بۆ پرسی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.
کێشەی حزبی و هاوپەیمانیهتیكردنی هەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆنی كوردی لەگەڵ حکومەتی عێراق لە دژی حکومەتی مەسرور بارزانی یهكێكی دیكه بوو له ئاڵنگارییه قورسهكان، بهشێوهیهك دادگای فیدراڵی لە بەغدا وەک ئامرازێک بۆ فشارخستنە سەر هەرێم و سنووردارکردنی لە هەندێک بڕیاردا بەکارهێنراوه.
یەکێک لە ئاستەنگە هەرە دیارەکانی بەردەم حکومەتی ههرێمی كوردستان بریتی بوو له بڕینی تەواوی بهشهبودجەی ههرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە بەغدا کە بووە هۆی پەکخستنی زۆرێک لە پڕۆژە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هەرێم. جگە لەوەش، تواناكانی حکومەت بەدەست کێشەی زۆری گەندەڵییهوه دەناڵێنن و بووهته هۆی ڕێگریكردن لە جێبەجێکردنی چاکسازییە پێویستەکان و کاریگەری لەسەر متمانەی گشتی بە حکوومەت و دامودەزگاکانی دروست كردووه.
سەبارەت بە دەستکەوتەکان:
لەژێر سەرکردایەتی مەسرور بارزانی جەخت لەسەر کەمکردنەوەی بڕی قەرزەکانی حکومەتی کوردی کراوەتەوە. بەهۆی هەوڵەکانی دژەگەندەڵی و زیادبوونی هاوردەی ناوخۆ، قەبارەی قەرزەکان لە 32 ملیار دۆلارەوە بۆ 28 ملیار دۆلار کەمکرایەوە و پێشکەوتنی بەرچاو لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران هاته ئاراوه. لە رابردوودا حکومەتی ههرێم بە درێژایی ساڵ نەیدەتوانی مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی بدات بۆ بڕینی رێژهیهك له كۆی مووچهكانیان سیستهمی پاشهكهوتی پهیڕهو دهكرد، كه بههۆیهوه گرژی لە نێوان فەرمانبەران و حکومەتدا دروست بووبوو.
راستییهكهی پشتبهستنی ههرێمی كوردستان به نهوت بۆ فرهیی داهاتهكانی دیكهی ناوخۆ گۆڕاوه، بۆ نموونه حكومهت پشتوانی زیاتری بۆ كهرتهكانی كشتوكاڵ ههیه، لهو چوارچێوهیهیشدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدیهاتووە بەهۆی ئەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێم بۆ یەکەم جار لە سەردەمی دەسەڵاتی مەسرور بارزانیدا هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
لە سایەی کەسایەتی بەهێزی مەسرور بارزانی و توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییهكان، حکومەتەکەی توانی لەسەر پێی خۆی بوەستێت و بەردەوام بێت لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی. مەسرور بارزانی بە حیکمەت و هێزەوە سەرکردایەتی حکومەتی کرد و ئەگەر کەسایەتییەکی دیکەی سیاسی کورد سهرۆكی حكومهت بووایە، رهنگه حکومەت رووبەڕووی ئاڵنگاری و سەختی زیاتر ببایهوه و بڕووخایه. ئەمەش سهرچاوهی لهوهوه گرتووه، كه مهسرور بارزانی له منداڵییهوه لهناو منداڵدانی شۆڕشهوه گهوره بووه و وەک پێشمەرگە لە دۆڵ و چیاكاندا خەباتی كردووه و لەناو پڕۆسهی ئهنفال و كۆمهڵكوژییهكانیدا ژیاوه. راستییهكهی مهسرور بارزانی ژیرانە هەوڵی ئهكتیڤكردنی ئامانجەکانی شۆڕش و پێداویستییەکانی هاووڵاتیی کورد و خواستهكانی ههرێم دهدات. هەروەها مهسرور بارزانی خاوهنی رووحێكی گهنجانهیه له ههرێمی كوردستان و له سهردهمی نوێدا، نهخاسمه له بواری پهروهردهیی، تهندروستی و كۆمهڵایهتیدا.