دینا و بەختیار ساڵح گۆرانییەكیان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە

دینا و بەختیار ساڵح گۆرانییەكیان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی2024,هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری كورد (بەختیار ساڵح) و خانمە گۆرانیبێژ (دینا دەرزی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە .

گۆرانی (ماشەڵات لێ بێ) كە نوێترین بەرهەمی ئەم دوو هونەرمەندەیە,دینا لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە,ئەم گۆرانییە بەشێوەی شاد و هەڵپەڕكێ تۆماركراوەو (بەختیار ساڵح) خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ئاریۆس) كاری دابەشكردنی گۆرانییەكەی كردووە,هەروەها (ئاراس قەهرەمانی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top