ســەرۆکــی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

ســەرۆکــی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 26/12/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا ، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Top