بەهۆی تەقەکردن لە ناوەندێکی ویلایەتی فلۆریدا دوو کەس کوژران و بریندار بوون

بەهۆی تەقەکردن لە ناوەندێکی ویلایەتی فلۆریدا دوو کەس کوژران و بریندار بوون

 

 

 

 

بەهۆی تەقەکردن لە مۆڵێکی فلۆریدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویان كردەوە، كە بەهۆی تەقەکردن لە ناوەندێکی بازرگانی لە ناوچەی ئۆکالا کە نزیکەی ٨٠ میل لە باکووری ڕۆژئاوای ئۆرلاندۆ لە ویلایەتی فلۆریدا دوورە، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. 

پۆلیسی ناوچەكە ڕایگەیاند: کە ئەم تەقەکردنە بە ئامانج کراوە و هێرشبەرەکە بە مەبەستی کوشتنی قوربانییەکە چووەتە ناو ناوەندی بازرگانییەوە. 

بەڵام پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، كە هیچ شوێنەواری دەستدرێژکارەکەیان نییە و بەدوای دەستگیرکردنیدا دەگەڕێن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top