نێچیرڤان بارزانى: سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى نۆیه‌م به گه‌رمى له سكرتێر و ئه‌ندامانى تازه‌ى سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان و ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م
نێچیرڤان بارزانى پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان كرد به‌بۆنه‌ی سەرکەوتنیان له به‌ستنی کۆنگرەی نۆیەمی یه‌كێتییه‌كه‌یان.
نێچیرڤان بارزانى له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێ: یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوانى خه‌بات و تێكۆشانى ئافره‌تان ده‌بم بۆ یه‌كسانى و وه‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانیان و مسۆگه‌ریى به‌شداریى كاراى ئافره‌تان له هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی (نێچیرڤان بارزانى)یه:
سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى نۆیه‌م به گه‌رمى له سكرتێر و ئه‌ندامانى تازه‌ى سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان و ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوام.
هیوادارم یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان وه‌ك ڕێكخراوێكى پێشه‌نگ و زیندووى ئافره‌تان، به گوڕ و تینێكى زیاتره‌وه به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بێت له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كان و بره‌ودان به لێهاتوویى و تواناكانى ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كاندا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوانى خه‌بات و تێكۆشانى ئافره‌تان ده‌بم بۆ یه‌كسانى و وه‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانیان و مسۆگه‌ریى به‌شداریى كاراى ئافره‌تان له هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌رک و ماندووبوونی به‌ڕێزان سکرتێر و ده‌سته‌ی پێشووی سکرتاریه‌تی یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم
نێچیرڤان بارزانى
2023/12/23