ئۆکرانیا: 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدمان لەناوبرد
سوپای ئۆکرانیا لەناوبردنی 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهیدی"ی ڕاگەیاند کە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاەوە هەڵدرابوون.
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە سوپای ڕووسیا ناوچەکانی کیێڤ، خێرسۆن، دنیپرۆپیترۆڤسک، ئۆدێسا، خمێلنیتسکی، ڤینیتسیا، کرۆڤۆگراد و چێرنیهیڤی کردووەتە ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆی ١٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان "شاهید" کە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا هەڵدرابوون، ١٨ فڕۆکەیان لەلایەن هێزەکانی بەرگرییەوە خراونەتە خوارەوە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت، کە سوپای ڕووسیا بە ٢ مووشەکی ئێس ٣٠٠ هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی خارکیڤ.
گوڵان: سەردار خەلیل