سامسۆنگ بە کۆمەڵێک داشکاندنی تایبەت لە عێراق کۆتایی دێنێت بە ساڵی 2023

سامسۆنگ بە کۆمەڵێک داشکاندنی تایبەت لە عێراق کۆتایی دێنێت بە ساڵی 2023

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی 2023، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی داشکاندنی تایبەتی دەستپێکرد بۆ ئاهەنگ گێڕان بە نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی 2024، بەم پێیە ئۆفەر و داشکاندنەکان بریتین لە هەڵبژاردنی تەلەفزیۆن و کەلوپەلی ناوماڵی “سامسۆنگ”.

هەڵمەتی داشکاندنی کۆتایی ساڵ لە هەوڵی بەردەوامی سامسۆنگەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان بۆ کڕیارەکانی، چونکە سامسۆنگ هەمیشە هەوڵدەدات پێزانینی خۆی بۆ کڕیارەکانی لە سەرانسەری جیهان نیشان بدات بۆ پشتگیری و متمانەیان پێی لە ڕێگەی دەیان ساڵ لە داهێنانەوە. و دەرفەتێکی ناوازە بۆ کڕیارەکانی دەڕەخسێنێت کە ببنە خاوەنی ئامێرە پێشەنگ و دڵخوازەکانیان بە پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندنی ناوازە بە نرخێکی تایبەت.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەڵمەتێکی تایبەتی دیاری و داشکاندن دەستپێدەکەین بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵ کڕیارەکانمان لە بازاڕی عێراق بۆ کۆتایی ساڵی 2023، و ئەم هەڵمەتە وەک بەشێک لە دیدگاکەمان دێت بۆ باشتر و ئاسانکردنی ژیانی خەڵک بە پێشکەشکردنی ئۆفەری جیاواز کە ڕێگە بە هەموو بەکارهێنەرانی بازاڕی عێراق دەدات دەرفەتێکیان هەبێت بۆ چێژوەرگرتن لە نوێترین چارەسەرە تەکنەلۆژییە سەردەمیەکانی سامسۆنگ".

لە وردەکارییەکانی هەڵمەتەکەدا، بەکارهێنەران دەرفەتی بەدەستهێنانی هەریەکێک لە ئامێرەکانی تەلەفزیۆنی سامسۆنگیان دەبێت، وەک تەلەفزیۆنی Neo QLED 8K و تەلەفزیۆنی Crystal UHD، بە داشکاندنی تا 25%، تا 21ی کانوونی دووەمی 2023. تێبینی ئەم ئۆفەرە لە فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ بەردەستە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە https://www.samsung.com/iq_ar/offer/

Top