تاوەری شەیتانی سامناك

تاوەری شەیتانی سامناك

 تاوەرێكی ئاڵۆزە، بە تاوەری شەیتانەكان ناسراوە، ئەم تاوەرە دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا و بەرزییەكەی زیاتر لە ١٢٦٦ پێیە. ئەم بەردە لە ماوەی نزیكەی ٦٥ ملیۆن ساڵ چالاكیی گڕكانەكاندا درووست بووە، یەكێكە لە ورووژێنەرترین پێكهاتە سرووشتییەكان و كۆمەڵێكە لە هاوتوخمی گڕكانی، ئەم لووتكەیە زۆر بەرزە، نزیكەی ٣٨٦ مەتر لە سەرووی زەوی دەوروبەری بەرز ترە، لووتكەكەی ١٥٥٨ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، زانایانی جیۆلۆجی پێیان وایە ئەم تاوەرە پاشماوەی وەرینی بارستەیەكی گەورەی بەردی گڕكانە لەسەر چینێكی بەردی نیشتوو، هاوكات باران و بەفر كاریگەریی بەردەوامیان لە پرۆسەی وەرینی ئەو بەردە نیشتووانەی دەوری بنكەی تاوەرەكە داوە، ئەمەش ڕەنگە بەشێكی دیكەی زیادكراو بۆ ئەم تاوەرە ئاشكرا بكات.

 

Top