تابلۆی رەخنە لە دار و پەیكەرتایشدا

تابلۆی رەخنە لە دار و پەیكەرتایشدا

لە یەكەم نیگادا ڕەنگە وەك وێنەیەكی ئاسایی دەركەوێت، بەڵام بوونی فرمێسكێك لە چاوی مانگادا پرسیاری زۆر دەوروژێنێت سەبارەت بەو نهێنییەی كە پەیكەرتاشەكە لەم نەخشاندنە زۆر كاریگەرەدا شاردویەتیەوە، لە دیوارێكەوە لە پەرستگای مێنتوهۆتێپی دووەم لە میسر ( 2010-2060) پێش زایین. كاتێك كەسێك مانگەیەك دەدۆشێ و مانگەكە فرمێسك بە چاویدا دێتە خوارێ و دەگری و گۆلكەكەی بە قاچێكی بەستراوەتەوە و زۆر زۆر لاواز دیارە، دواجار دەربڕینی ئەو ئازار و دڵتەنگییەی كە مانگاكە هەستی پێدەكات لەكاتی دزینی شیرەكەی كە خۆراك و ڕۆحە بۆ بێچووەكەی، بەڵام بێدەسەڵات وەستاوە و هیچی لە دەست نایە، وێنەیەكی بلیمەتانە كە گوزارشت لەو شتانە دەكات كە لە سەرەتای مێژووەوە تا ئێستا ڕوودەدەن، سەرچاوە و دەستكەوتەكانمان لەلایەن كەسانی نامۆوە دەدزرێن و چێژیان لێ وەردەگیرێت لە كاتێكدا خەڵك بە هەژارییەكی سەختەوە دەناڵێنن.

 

Top