سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری کوێت، بەشداریی لە پرسەی میری کۆچکردووی کوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 18/12/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری کوێت، بەشداریی لە پرسەی میری کۆچکردووی کوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.
سەرۆکی حکوومەت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوێت و بنەماڵەی ئەلسەباح گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی دەوڵەتی کوێت بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.